شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌شارى كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر نوسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو، شارپرێس زانیویه‌تى، له‌و ڕوداوه‌دا، 25 ملیۆن دینار دزراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لەگەڕەکی واستی شاری کەرکوک، ژماره‌یه‌ك چەکدار ھەڵیانکوتاوەتەسەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو".
له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، "له‌و هێرشه‌دا 25 ملیۆن دینار دزراوەو خاوەنی نوسینگەکەش تەقەی لێکراوەو بریندارکراوە".
شارپرێس زانیویه‌تى، له‌ئێستادا هێزێكى ئه‌منیى گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردوه، به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه ده‌ستگیرنه‌كراوه.