بومەلەرزەیەکى به‌هێز سنورى گه‌رمیانى هه‌ژاند

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، بومەلەرزەیەکى به‌هێز سنورى گه‌رمیانى هه‌ژاندو كه‌شناسێكیش ده‌ڵێت، "گوڕه‌كه‌ى 3.9 پله‌ بوه‌ به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر".


سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی ئاشكرایكردوه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ کاتژمێر 11:36ـی پێشنیوەڕۆ ڕویداوه‌و گوڕه‌كه‌سى 3.9 پلە بوه‌ به‌پێوه‌رى ڕێختەر، ناوچەی نێوان شارەدێی باوەنورو شێخ تەویلی سەر بەئیدارەی گەرمیانی هەژاندوه‌
 
ئه‌وه‌شى وتوه‌، "قوڵایی بومەلەرزەکە 12 کیلۆمەتر بوەو لەدوریی 37 کیلۆمەتر لەسەنتەری قەزای کەلارەوە ڕویداوە".