شارپرێس:
چەند داواکارییەک لە دژی تونجەر باکرهان و ئۆزگور ئۆزێل و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە تۆمارکرا.
یازدە داواکاری پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی ٦ پەرلەمانتار کە لەنێویاندا تونجەر باکرهان و ئۆزگور ئۆزێل هەن.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا ئەم داواکارییانە لەسەر هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باکرهان، سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزێل، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئەستەنبوڵ جەمال ئەنگینورت، پەرلەمانتاری جەهەپە لەئیزمیر ئەحمەد تونجای ئۆزکان، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا ئەحمەت شیک و پەرلەمانتارێکی دیکە بەناوی محەمەد مستەفا گونبان تۆمارکراون.
داواکارییەکان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کران.
سەرۆکایەتی پەرلەمان دۆسیەکەی ڕەوانەی کۆمسیۆنی هاوبەش کردووە کە لە ئەندامانی کۆمسیۆنی دەستوری و دادپەروەری پێکهاتووە.
ئ.ه