شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، هەوڵەكان بۆ ڕاگەیاندنی پێکهێنانی دەستەیەکی سیاسی نوێ لەلایەن کەسایەتیە عەلەوییەكان لەپارێزگاکانی لازقیە و تەرتوس و بەشێک لەحومس و حەمما، بە ناوی ئەنجومەنی سیاسی بۆ ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی سوریا".لەكۆتایدایە و دروستكردنەكەی نزیكە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ڕاگەیەندراوی "ئەنجومەنی سیاسی عەلەوییەكان"، لە چوارچێوەی هەنگاوەکان دێت بۆ دامەزراندنی دۆخێکی سیاسی فیدراڵی بەگوێرەی پێوەرە یاسایی و جوگرافییەکان کە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتوس و بەشێک لەحومس و حەمما دەگرێتەوە.
سەرچاوەکان ڕونیانکردەوە، ئامانج لەم هەنگاوە دروستکردنی مۆدێلێکی مەدەنی و سێکولارە کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و هاوڵاتیبون و مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە، لەگەڵ پابەندبون بەبنەماکانی فیدراڵی و مافەکانی هەموو پێکهاتە تائیفی و نەتەوەییەکان".
زانیارییە بەردەستەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەنجومەنەکە کار لەسەر دانانی کۆنترۆڵی ڕون بۆ دەسەڵاتە جێبەجێکار و یاسادانان و دادوەرییەکان دەکات و دڵنیابون لەبەشداری هەموو پێکهاتەکان لەپرۆسەی سیاسیدا لەچوارچێوەی پێوەرەکانی شەفافیەت و لێپرسینەوەدا.
جگە لەچارەسەرکردنی دادپەروەریی، كە گواستنەوەی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ بۆ دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی و کردنەوەی لێکۆڵینەوە پێویستەکان و ئەگەری پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بۆ سوریا کە دادوەرانی سوری و نێودەوڵەتی لەخۆبگرێت، لەگەڵ دڵنیابون لەبەدواداچونی میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێکارەکان.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەلایەن نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و حكومەتی كاتی سوریاشەوە سیستمی فیدراڵی بەتەواوی ڕەتكرایەوە.
ش.ح
