شارپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە لەڕوداوێکی تەقەکردندا لە شاری میناپۆلیس لەئەمریکا، سێ کەس کوژراون و 20 کەسی دیکەش بریندار بون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز باسی لەوەکردوە، هێرشەکە لە ناو قوتابخانەیەکی شاری میناپۆلیس لە ویلایەتی مینیسوتا ئەنجامدراوە و تەقەکەرەکەش کوژراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکردوە.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هاتۆتە سەر خەت و ڕایگەیاندوە " ئاگادارکراومەتەوە لەهێرشەکەی شاری مینیپۆلیس و لەنزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئەم بارودۆخە ترسناکە دەکەم."