شارپرێس:
سبەی یەکەم هەنگاوی
میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر تاران دەست پێدەکاتەوە، بەوەش وڵاتەكە دەچێتە بەردەم
قۆناغێكی هەستیارەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز
لەزاری چوار دیپلۆماتكاری ئەوروپی بڵاوی کردوەتەوە، بەئەگەرێکی زۆرەوە سبەی پێنج شەممە
هەر یەکە لەبەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کە بەوڵاتانی (E3) ناسراون، میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان (سناپباک) بەسەر
ئێراندا دەست پێدەکەن.
ئاماژەشیان داوە، هیوادارن
ئێران لە ماوەی 30 ڕۆژ پابەندبونی خۆی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی پیشان بدات، تاوەکو هەنگاوەکانی
سەپاندنەوەی سزاکان نەبنە کردەیەکی کۆنکرێتی.
ئەمەش لەکاتێک دایە،
دوێنێ سێشەممە وڵاتانی ئەوروپی و بەریتانیا بەمەبەستی دەستی چارەکردنی پرسی بەرنامەی
ئەتۆمی تاران لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ شاندی ئێران کۆبونەوە، بۆ ئەوەی بەر لەناوەڕاستی
مانگی تشرینی یەکەم دەرفەت بدەنە ئەو وڵاتە.
ئەو سەرچاوانە باسیان
لەوە کردوە، دانوستانەکەی ڕۆژی سێشەممە هیوا بەخش نەبون و هیچ ئاماژەیەک بۆ پابەندبوونی
ئێران بەیاساکانی تایبەت بەبەرنامەی ئەتۆمی نەبوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هێشتا لەچەند
هەفتەی داهاتوو دەرفەت دەدەنە ئێران کە پابەندبونی خۆیان پیشان بدەن.
ش.ح
