وێنە.. دزی و تاڵانچێتی چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین هەموو سنورێکی بەزاندوە
"هەر شتێکیان دەست بکەوێت ئەیدزن"

کوردستان

18/03/2018‌ 2591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا دەستیان داوەتە تاڵانچییەتییەکی فراوان بۆسەر ماڵی هاوڵاتیانی عەفرین.

 

لەدوای داگیرکردنی عەفرینەوە لە بەیانی ئەمڕۆوە سەربازانی سوپاکەی ناتۆ و چەکدارە توندڕەوە سورییەکانی سەربە سوپای تورکیا وەکو پیشەی هەمیشەییان دەستیان داوەتە تاڵانجێتی و ڕاو و ڕوتی و دزینی ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس دەیان وێنەی ساتی تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانی عەفرینی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن هێزە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنە هاوپەیمانەکانی تورکیاوە بەتاڵان دەبرێن.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی ئاژانسەکە بڵاویکردوونەتەوە "چەکداران و لایەنگرانی هێزە سوریەکانی سەر بە  تورکیا دوای کۆنترۆڵکردنی ناوەندی عەفرین، شتومەک دەبەن لەناویاندا، بتڵی غازو ئاژەڵ و تراکتۆر و ئوتومبێلی جۆراوجۆر و کەلوپەلی ناوماڵ و خواردن و چەندین شتومەکی تر".

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئەو ئاژانسە "لە هەندێک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە چەکدارەکان دوکانەکانی عەفرین دەبڕن و تاڵاندەکەن".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمرۆ یەکشەممە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ دوای ٥٩ ڕۆژی تەواو لە هێرشی زەمینی و ئاسمانی سوپاکەی ئەندامی ناتۆ و ١٤ گروپی چەکدارە تیرۆرستەکانی سوریا بە هاوبەشی بەشێکی زۆری شاری عەفرینیان داگیرکرد.

هـ ـ ر