له ووتارێكیدا كه له ڕۆژنامه‌ی "مه‌یل ئۆن سه‌نده‌ی" به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه ، میژوونووسی به‌ریتانی "مایكڵ بیرنی" محمدی كوڕی سه‌لمانی به به سه‌دام حوسێن چواندووه ، ئه‌وه‌شی باسكردووه ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌قڵی كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان كه له كه‌سێكی خێزانی شاهنشایی كه‌نداوه‌وه ده‌ستی كه‌ووتون مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێن ، كه‌سه‌كه ووتووشیه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ئاگاداری ئه‌و زانیارییانه‌یه.
نووسه‌ر ده‌ڵێت كه شێوازی كۆچی دوایی ڕۆژنامه‌نووسه سعودیه‌كه (خاشقچی) ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی كوڕه‌كه‌ی سه‌لمانه له هه‌مبه‌ر نه‌یارانیدا. ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیاش ڕایده‌گه‌یه‌نن كه تیمی بكوژانی خاشقچی كه كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان ناردوونیه كونسوڵگه‌ری سعودیه له توركیا ، به زیندووی خاشقچییان له‌توپه‌ت كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه دارودیوای كونسوڵگه‌رییه‌كه تازه ڕه‌نگكراونه‌وه ، كه‌چی هێشتاش شوێنكاری خوێنی ڕۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوه‌كه‌یان پێوه‌ماوه.
بیردلی كه مامۆستایه له چه‌ند زانكۆیه‌كی به‌ریتانیا ده‌ڵێت : وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ ببێته هۆی ئاشكراكردنی پاشماوه‌ی لاشه‌ی خاشقچی له دارستانه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ. هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه سه‌رۆكی هه‌واڵگری پێشووی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه كه: "هیچ هۆكارێك ناتوانی پاساو بۆ دڕنده‌یی ئه‌و شێوازه بێنێته‌وه كه ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی پێ كوژراوه. ئه‌و فرمانی كوشتنه له محمدی كوڕی سه‌لمانی جێنشینی سعودیه‌وه ده‌رچووه كه فه‌رمانڕه‌وای ڕاسته‌قینه‌ی شانشینه‌كه‌یه".
نووسه‌ر ده‌ڵێت خاشقچی سیسته‌مێكی نامه‌ی شیفره‌ی – له‌سه‌ر ئینته‌رنێت - به‌ڕێوه‌بردووه و ناوداره به "سوپای هه‌نگ" كه ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌بژێر و بیرمه‌ندانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شانشینی سعودیه‌ی له‌خۆ گرتبوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خاشقچی ووتاره‌كانی خۆشی له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاوده‌كردنه‌وه. له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه ئه‌له‌كترۆنییه‌شی ، كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان بڕیاری كوشتنیدا.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه بیردلی ده‌ڵێت: "له هه‌موو شتێك هه‌راسانكه‌رتر ئه‌و به‌ڵگانه‌ن – ڕۆژ به ڕۆژیش له زیادبووندان - كه ده‌یسه‌لمێنن كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه به‌خێرای به‌ره‌و سته‌مكارێكی جێگیر وه‌رده‌چه‌رخێ ، به‌شێوه‌یه‌ك كه شان له شانی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی پێشووتری عێراق ده‌دات. هاووڵاتییه كوێتییه‌كانیش – كه له دڵه‌ڕاوكێدان – به "سه‌دامی بچوك"وه‌سفی محمدی كوڕی سه‌لمان ده‌كه‌ن ، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه پلانی هه‌بێت بۆ داگیركردنی كوه‌یت".
نووسه‌ره به‌ریتانییه‌كه ئاماژه به هۆشداری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیاش ده‌دات له مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی محمدی كوری سه‌لماندا ، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان ئه‌و پۆسته‌ی خۆی وابه‌كاربینێت كه خۆی پێ بكاته سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌دام حوسێن له جیهانی عه‌ره‌بید. هۆشدارییه‌كه به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاوه و به‌رپرسه‌كانی ڕایانگه‌یاندووه كه مه‌ترسی هه‌یه جێ‌نشین بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی په‌نا بۆ هێزی سه‌ربازی به‌رێت.
نووسه‌ر باس له تۆماری پزیشكی كوڕه‌كه‌ی سه‌لمانیش ده‌كات و ده‌ڵێت: " ئه‌ندامێكی دیكه‌ی خێزانێكی شاهانه‌ی ده‌وڵه‌تێكی كه‌نداو پێی ڕاگه‌یاندم كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به مێژووی تۆماری پزیشكی كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان گه‌یشتووه ، چونكه ناوبراو له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریدا له ئه‌ڵمانیا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا بووه و نه‌خۆشی فێداری (صرع) هه‌یه ، تۆماره پزیشكییه‌كان تایبه‌تن به نه‌خۆشییه ئه‌قڵییه‌كان و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كات سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌قڵمه‌ندی جێنشینه تازه‌كه. له‌م دۆخه‌ی ئێستاشدا واپێده‌چێت كی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی ئێستا بۆ دۆخه‌كه ده‌كرێن پاساوی ته‌واویان هه‌یه ، به‌تایبه‌تیش كاتێك سه‌یری ئه‌نجامه ویرانكارییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه ده‌بینین كه سعودیه دژ به یه‌مه‌ن ده‌ستی داوه‌تێ".
نووسه‌ری ووتاره‌كه ئاماژه‌ی به هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنیش كردووه كه میره گه‌نجه‌كه دژ به ژماره‌یه‌ك میر و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی خاوه‌ن هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری پیاده‌ی كردووه له ووڵاتدا. بۆ سه‌رخستنی پلانه‌كه‌شی كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان بارمته‌كانی بانگكردنه میوانخانه‌ی "ڕیتز كارلتۆن" له {یازی پایته‌خت ، پیشتریش باڵه‌خانه‌ی میوانخانه‌كه‌ی به پاسه‌وانی چه‌كدار ده‌وره دابوو تاكو وا له‌و بارمتانه‌ی بكات ملیاره‌ها دۆلار بده‌ن له پێناو ئازادكردنی خۆیاندا. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كوشتن و شوێنبزربوونی زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانی شانشینی سعودیه‌ی لێكه‌وته‌وه.
به به‌رده‌وامی كوره‌كه‌ی سه‌لمان له هه‌وڵی پاڵنانی ئه‌مه‌ریكادا بوو كه جه‌نگ دژ به ئێران به‌رپا بكات ، ئه‌مه‌ش ئه‌و داواكاریه‌یه كه سعودی و ئیسڕائیلییه‌كان به توندی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. كاره‌كانی كوڕی سه‌لمان هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا ، به‌ڵكو هێندی نه‌ما بوو ساڵی پار قه‌ته‌ریش داگیر بكات ، به‌ڵام له كۆتاییدا به ئابڵۆقه‌یه‌كی ئابووری وازی لێهینا.
نووسه‌ر ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه كه سیاسه‌ته‌كانی میره گه‌نجه‌كه بۆته هۆكاری هێنانه‌ئارای زۆر هاوپه‌یمانی و كرده‌ی دوژمنكارانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، هه‌ر یه‌ك له ئیمارات و به‌حرێن پشتیوانی سعودیه‌ن ، له‌ولاشه‌وه عومان و كوێت پشتی قه‌ته‌ر ده‌گرن. سه‌باره‌ت به تاوانه‌كه‌ی كونسوڵگه‌ری سعودیه نابێت ئه‌وه فه‌رامۆشكه‌ین كه خاشقچی پیش‌تر دژ به ئابڵۆقه ئابووریه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ر بووه و ئاڵینگاری ئه‌و بیرۆكه‌شی كردووه كه محمدی كوڕی سه‌لمان به چاكسازێكی سیاسی و ئابووری بداته قه‌ڵه‌م.
له حاڵی حازردا هه‌موو چاوه‌كان ڕوویان له واشنتۆنه كه وا پێ ده‌چێت دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕبوونی خۆی به كوشتنی خاشقچی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ده‌كرێت ئه‌م بڕیاره‌ش ببێته هۆی سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌ك به‌سه‌ر شانشینی سعودیه‌دا؛ هه‌ڵوه‌شاندنی سه‌ودا و مامه‌ڵه ئابوورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان ، قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردن تیمه سعودیه بكوژه‌كه له چوونه سه‌ر زه‌وی ئه‌مه‌ریكا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هانی شا سه‌لمان ده‌دات سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوڕه‌كه‌ی دابنێت.
نووسه‌ره ئینگلیزه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌ووه كه سعودیه له به‌ری ئه‌وه‌ی دان به تێوه‌گلانی كوڕه‌كه‌ی سه‌لمان بنێت له‌و تاوانه‌دا ، په‌نا بۆ سیاسه‌تی ده‌ستگیركردن ده‌بات تاكو ئۆباڵه‌كه بخاته ئه‌ستۆی چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری ده‌زگای هه‌واڵگری. واش چاوه‌ڕان ده‌كرێت پرسی كوژرانی خاشقچی پاڵ به ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كانه‌وه بنێت په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ شانشینی سعودیه بپچڕێنن.
له كۆتایدا مایكڵ بیردلی ده‌ڵێت كه وێنه‌ی محمدی كوڕی سه‌لمان له دیدی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه خوێناوی بووه. بۆ سنوردانایش بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره نابه‌رپرسیارانه‌ی سعودیه‌ش ده‌یانكات ، وا باشه ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كان هه‌ر وه‌ك به‌ریتانیا كردی ، هه‌نارده‌ی چه‌ك بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕابگرن ، چاویش بخشێننه‌وه به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ڕیازدا.
پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی : ن پۆست
نووسین : مایكڵ بیرنی
وه‌رگێڕانی : لوقمان حاجی قادر
كه له‌م لینكه‌دا به‌رده‌سته : http://www.noonpost.org/content/25267