گەڕانەوە بۆ مێژوو.. ژیانی سەرسوڕهێنەری خێزانێكی بەریتانی

جیهان

28/11/2018‌ 879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژیانی سەرسوڕهێنەری دوانەیەكی بەریتانی، كە هاوسەرن لەزیندەوەرەكان خۆراكی خۆیان دابین دەكەن. 

ئەوان جلوبەرگ لە پێستی كەروێشك لەبەر دەكەن و بۆ بەردەوامی ژیان تیروكەوان بۆ  ڕاوكردن ئەنجامدەدەن‌و لەشاخی كەڵەكێوی كەرەستەی چێشتلێنان دروست دەكەن. 

كاتەكانی بەتاڵییان لەناوەڕاستی سروشتدا تێدەپەڕێنن و ژیانی  ئەشكەوتنشێنی پێش مێژووییان زیندوودەكەنەوە.

"نعومی وامیسلی" و هاوسەری "دان ڤیستاڵ" بڕیاریانداوە تا بەشێوەی سەردەمی بەردی لەپاڵ یەكدیدا بژین. 

ئەوان هەردووكیان كەرەستەكان ژیانی مۆدێرنەیان واز لێهێناوە و بەدروستكردنی ئەشكەوتێك لە نێۆ دارستانی دووركەوتەدا لە ناوچەی كولبروكدیل لە پارێزگای شروپ شڕی بەریتانیا دەژین‌و هەموو كەرەستەكانی ژیانی كۆنیان هەیە.

ئەم ژن‌و پیاوه لەم باوەڕەدان ژیان لە شێوازی سەردەمی بەردیندا دەبێتە هۆی بەردەوامی و پاراستی مانەوە، كە  ئامانجیان ئەوەیە ڕێگه بەم شێوازەی ژیان بۆ سەردەمی مۆدێرن بكەنەوەو ناویشیان لێناوە(سەردەمی بەردینی مۆدێرن.

ویستاڵ دەڵێت: "هەمیشە حەزم دەكرد لە هەوای ئازاددا بژیم"، ئەو لە چەند بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا وەكوو كارناسی ژیان لەسروشتدا ئامادە بووە و سیانزە ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هاوسەری لە دەوروبەری كاردا ئاشنا دەبێت. 

ئەو ژن و پیاوە یەكەمجار لە ساڵی 2010 زایینی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان شێوازەكانی زیندوو مانەوە بەشێوازی دروست لە سەردەمی بەردیندا بە حەزلێكەران فێر دەكەن.