برێت مەكگۆڕك بەفەرمی دەستبەردابوونی لەكارەكەی بەتەواوی راگەیاند

کوردستان

01/01/2019‌ 1240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برێت مەكگۆڕك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دەستبەرداربوونی بەفەرمی لەكارەكەی راگەیاند.

برێت مەكگۆڕك لەمیانی تویتێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەمڕۆ دواین رۆژی كاركردنم دەبێت لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

نوێنەرەكەی سەرۆكی ئەمریكا، كە ماوەی رابردوو دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند، ئەوەشی نووسیوە: هیوا دەخوازم هاوكارە سەربازی‌و مەدەنییەكان لەوەزارەتی دەرەوە كاری باشتر بكەن بۆ ئەمریكاو بەربەستەكان تێپەڕێنن.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە دەستلەكاركێشانەوەی بێت مەكگۆڕك پەیوەندی بەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا هەیە، كە 19ی مانگی رابردوو دەریكرد بۆ كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەباكووری سوریاو رۆژئاوای كوردستان.

هــ ـ ح