ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ هێرشێكی گەورە بۆ سەر ئێران دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل پلانی سەربازیی بەرفراوانی بۆ هێرشكردنە سەر ژێرخانەكانی ئێران ئامادە كردووە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای ئەمریكی و ئیسرائیلی، سوپای ئیسرائیل، بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری دروستبوونی تێكهەڵچوونێكی سەربازیی نوێ لە نێوان ئەمریكا و ئێران، یان هێرشێكی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل، خۆی بۆ هێرشێكی فراوان بۆ سەر ژێرخانی ئێران ئامادە كردووە.

ڕۆژنامەی مەعاریف نوسیویەتی، ئیسرائیل پلانی هێرشی دژی ئێرانی تەواو كردووە‌و لە ئەگەری دووبارە دەستپێكردنەوەی شەڕێكی بەرفراوان، یان ئەگەر تاران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل پلانەكە جێبەجێدەكرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، ئەگەر ڕێبەرایەتی سیاسیی ئیسرائیل بڕیار بدات بچێتە ناو شەڕەوە، سوپای ئیسرائیل ئەوەی لە تێكهەڵچوونەكانی پێشوودا نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت، ئەم جارە بەدەستی دەهێنێت.

بەپەلە