شارپرێس:
لەکاتێکدا گرژییەکانی
نێوان ئەمریکاو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو قۆناغێکی نوێ هەڵدەکشێت، دیمەنی سیاسییو
سەربازیی عێراق ڕوبەڕوی وەرچەرخانێکی مێژویی بوەتەوە، بهگوێرهى سەرچاوە سیاسییە
ئاگادارەکان، پرۆسەی چەککردنی گروپە چەکدارەکانو تەواوکردنی کابینەی حکومەت، بەغدای
خستوەتە ناو ناوەندی ململانێیەکی نێودەوڵەتیی قووڵەوە.
ڕێوڕەسمی تەرمبەڕێکردنی
خامنەیی؛ پەیامێکی دژبەیەک بۆ واشنتۆن
بەڕێوەچونی مەراسیمی بەڕێکردنی
تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشوی ئێران لەشارەکانی نەجەفو کەربەلا، بوە هۆی
دروستبونی شەپۆلێکی نوێی دابەشبونی سیاسیی، هەرچەندە بڕیاربوو بەغدا یەکێک بێت لەوێستگە
سەرەکیهکان، بەڵام لەترسی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی دژە ئەمریکی، بەرنامەکە گۆڕدراو
تەنها لەشارەكانى نهجهفو كهربهلاو شوێنه پیرۆزەکاندا کورتکرایەوە.
واشنتۆن لەڕێگەی ئەم مەراسیمەوە
پەیامێکی ڕونی پێگەیشت کە عێراق هێشتا وەک چەقێکی سەرەکیی کاریگەرییو باڵادەستیی
ئێران ماوەتەوە؛ ئەمەش بەتەواوی پێچەوانەی ئەو ئامانجانەیە کە ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ
حکومەتی نوێی عێراقدا هەیەتی.
لەکاتێکدا سەرکردەکانی
"چوارچێوەی هەماهەنگی" پێشبڕکێیان بوو بۆ گەیشتن بەدارەمەیتەکە، عەلی زەیدیی
سەرۆک وەزیرانی عێراق تەنها بۆ ماوەیەکی کورت ئامادەبوو و بەخێرایی گەڕایەوە بەغدا،
چاودێرانیش پێیانوایە، زەیدی درک بەوە دەکات کە ئەم دۆسیەیە لەبەردەم دۆناڵد ترهمپ
سەرۆکی ئەمریکا، لەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی هەفتەی داهاتوی بۆ واشنتۆن، دەیخاتە دۆخێکی
شەرمەزارکەرەوە.
ڕێککەوتنی حوزەیرانو
هەڵمەتی بنبڕکردنی پێگەی گروپە چەکدارەکان
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران
هەوڵدەدات لاپەڕەیەکی نوێ لەپهیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکاتەوە، لهو ڕوهشهوه
بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا لەواشنتۆن، زەیدی لەسەر ئاستی ڕێوڕەسمیو پرۆتۆکۆلی
واژۆ لەسەر ڕێککەوتنەکە بکات، بهگوێرهى ئەو ڕێککەوتنە، بەغدا وەبەرهێنانی بەرفراوانی
ئەمریکی بەدەستدەهێنێت لەبەرامبەر کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی ئێرانو هەڵوەشاندنەوەی
پێکهاتەی سەربازیی گروپە چەکدارەکان.
سەرکردەیەکی باڵا لەناو
چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکردوە، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بنبڕکردنو ڕیشەکێشکردن
دژ بەپێگەی گروپە چەکدارەکان لەناو جومگە کارگێڕییەکانی دەوڵەتدا لەئارادایە کە
ژمارەیان نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەر دەبێت.
بهگوێرهى بڕیارە نوێیەکان،
هیچ کەسێکی سەر بەو گروپانە یان ئەوانەی بەشدارییان لەشەڕی ئهمدواییهى نێوان ئەمریکاو
ئێراندا کردوە، مافی وەرگرتنی هیچ پێگەیەکی جێبەجێکاریی فەرمییان نابێت، تەنانەت ئەگەر
لەپلەی بەڕێوەبەری گشتیشدا بن. بۆ نمونە، ئەبو ئالا وهلائی سەرکردەی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا،
سەرەڕای هەبونی حهوت کورسی لەپەرلەمان، بەتەواوی لەوەرگرتنی هەر پێگەیەک بێبەشکراوە.
گرێکوێرەی موشەکە بالیستییەکان؛
چەکی كۆنو لەکارکەوتوو ڕادەستکراوە
سەرچاوە سەربازییەکان ڕونیدەکەنەوە،
مەلەفی چەککردنی گروپەکان گەیشتوەتە بنبەست، کێشەی سەرەکی لەئێستادا چارەنوسی ههشت
موشەکی بالیستیو سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە (درۆن)، گروپە چەکدارەکان لەپرۆسەیەکی ڕواڵەتیدا
تەنها موشەکو درۆنی كۆنو لهكاركهوتویان ڕادەستی حکومەت کردوە، لەکاتێکدا چەکە
قورسەکانیان شاردوەتەوە، تاران کە پێشتر ئەم موشەکانەی گواستوەتەوە بۆ ناو عێراق،
بەتوندی ڕەتیدەکاتەوە ڕێگە بەڕادەستکردنیان بدات، ئەم گەشەسەندنە هاوکاتە لەگەڵ
توندبونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دوای بەئامانجگرتنی سێ کەشتی نەوتهەڵگر لەگەروی
هورمز، کە پاڵپشتیی توندی ناتۆشی لێکەوتوەتەوە.
قەیرانی وەزارەتەکان؛ ڤیتۆی
ئەمریکاو ناکۆکییە ناوخۆیییەکان
لەلایەکی دیکەوە، هەوڵەکانی
تەواوکردنی کابینەی حکومەت پەکیانکەوتوه، هۆکاری سەرەکیی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیش،
ناڕەزایەتیو ڤیتۆی توندی ئەمریکا بوە بەرامبەر بەپێدانی هەر پێگەیەکی وەزاری بەگروپى
عەسائیبی ئەهلی حەق.
گروپى عەسائیب پێداگریی
لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی کاردەکاتو کێشەکە قوڵتربوەوە کاتێک لەیس خەزعەلی برای قەیس
خەزعەلی، وەک كاندیدى جێگری سەرۆک وەزیران دەستنیشانکرا، کە ئەمەش ڕوبەڕوی ناڕەزایی
توندی واشنتۆن بوەوە.
هاوکات نوری مالیکی پێداگریی
لەسەر كاندیدهكهى (قاسم عەتا) بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەکات، سەرەڕای ئەوەی پێشتر لەلایەن
پەرلەمانەوە ڕەتکراوەتەوە، لەبەرامبەردا، لایەنەکانی وەک ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەسەرکردایەتی
عەممار حەکیم پێیانوایە، چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە یەمنزیکانە مەحاڵە، بەهۆی
ململانێی توند لەسەر پشکی پێکهاتە سیاسییەکان، هێزە سیاسییەکان هەوڵدەدەن پشکی
هاوپەیمانی "دەوڵەتی یاسا" کەمبکەنەوە بۆ تەنها دوو وەزارەت (ناوخۆو تەندروستی).
لەلایەکی دیكهشهوه،
پێگەی محهمهد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، بەهۆی کەمبونەوەی کورسییەکانی
کوتلەکەی لە 50 کورسییەوە بۆ 24 کورسی، لاواز بوەو ئەگەری هەیە وەزارەتەکانی نەوتو
کارەباو کشتوکاڵ لەدەستبدات.
عێراق لەنێوان بەرداشی سەرەڕۆیی گروپە چەکدارەکانو
فشاری توندی ئابورییو سەربازیی ئەمریکادایە، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانیش لەبەردەم
تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە؛ یان دەبێت سەرکێشی بکاتو چەکە شاراوەکانی گروپەکان بۆ
واشنتۆن ئاشکرابکات، یان ڕوبەڕوی توڕەیی ئیدارەی نوێی ئەمریکا ببێتەوە کە دەیەوێت
بەتەواوی کۆتایی بەنفوزی ئێران لەناوچەکەدا بهێنێت.
