شارپرێس:
میدیاكانی فەلەستین بڵاویانكردەوە وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی میدیای فەلەستین، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە هێرشێكی ئیسرائیلدا رزگاری بووە.
سەرچاوەكان رونیان كردەوە لەو هێرشەدا كە ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكراوە كەسێكی هاوڕێی حازم قاسم بەناوی محەمەد فەیومی كوژراوە.
تۆڕی هەواڵی قودس بڵاویكردەوە هێرشەكە لەنێو شاری غەززە ئەنجامدراوە.