مەحمود عەباس وادەی هەڵبژاردنی لە كەناری رۆژئاواو كەرتی غەززە دیاریكرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 120 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

 مەحمود عەباس، سەرۆكی فەلەستین ڕۆژی پێنجشەممە، بڕیاریدا رۆژی 28ی  تشرینی دووەمی 2026 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.

دوایین هەڵبژاردن لە ناوچەكانی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٦ بەڕێوەچووە، تێیدا بزووتنەوەی فەتحی دەسەڵاتدار پاشەكشەی كرد، بزووتنەوەی حەماس سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش بووە هۆی روودانی گرژیی نێوان ئەو دوو هێزە و سەرهەڵدانی دوو ئیدارەیی و ناكۆكی لەنێوانیاندا كە تا ئێستا بەردەوامە.

لە فەرمانی سەرۆكایەتیی فەلەستیندا داوا لە "گەلی فەلەستین لە قودس و كەناری ڕۆژئاوا و كەرتی غەززە دەكات كە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئازاد و ڕاستەوخۆدا بكەن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی فەلەستین".

ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێكە لەو چاكسازیانەی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای دەكات لە دەسەڵاتی فەلەستینی.

مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، مەحمود عەباس فەرمانێكی دەركرد و یاسای هەڵبژاردنە گشتییەكانی پێشووی هەمواركردەوە.

ئەم بڕیارە دوای بڕیاری حەماس دێت بۆ رادەستكردنی دەسەڵات و چەك بە لیژنەیەكی فەلەستینی لە كەرتی غەززە.