لەئاوەڕۆیەکدا 14 ملیار دیناری دیكه‌ى پارەی درزاوی دۆسیەی بریکاری نەوت دۆزرایەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لەدۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری نەوتدا توانیویانە دەستبەسەر بڕی 14 ملیار دیناری دیكه‌ى عێراقیدا بگرن.


لەبەیاننامەکەدا هاتوە، ئەم پارەیە لەدۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری دەستبەسەرکراوی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن‌و هاوکارە تێوەگلاوەکانی بوە کە لەناو چاڵێکی ئاوەڕۆدا حەشاردرابوو.

ئەوەش هاتوە، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیی ناوەندیی ڕونیکردوه‌تەوە، ئەمکارە دوای بەدواداچونی وردی دارایی بۆ ئەو زیان‌و بەفیڕۆدانە داراییانە هاتوە کە لەپڕۆژەکانی پێشودا کرابون.

لەکۆتاییدا ئاماژە بەوەدراوە، لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ لەگەڵ تۆمەتباراندا بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم لایەنە تێوەگلاوەکان لەم گەندەڵییە گەورەیەداو ڕوبەڕوی دادگایان بکەنەوە.