شارپرێس:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، عێراق لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا گەیشتووەتە ڕێككەوتن بۆ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنی چاودێری نوێ بە ئامانجی ڕێگریكردن لە گەیشتنی دۆلاری ئەمریكی بۆ ئێران و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی.
ڕۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئەمریكا و عێراقی بڵاویكردەوە، كە ڕێككەوتنەكە كۆتایی بە ڕاگرتنی ناردنی دراوی ئەمریكی بۆ بەغدا بۆ ماوەی چوار مانگ هێنا.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە كۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ، لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ئێران، ناردنی دراوی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرت.