ترەمپ دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی سەر ئێران بە دوور دەزانێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نوێی لەگەڵ ئێران لەئێستا بەدوور زانی و سەركردەكانی ئێستای تارانیشی بە "عەقڵانیتر" وەسفكرد و بەرگری لە ستراتیژی پێشووی ئیدارەكەی كرد بەرامبەریان.

ترەمپ لە لێدوانەكانیدا كە لە كۆتایی كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆدا پێشكەشی كرد، مامەڵەكردنی لەگەڵ پرسی ئێران بە "سەركەوتنێكی گەورە" وەسف كرد.

ترەمپ دەڵێت: هێزی سەربازی ئێرانمان لەناوبرد و سەركردەكانیشی كوژران.

سەرەڕای داننان بە گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوتی سەركردایەتی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا گومانی خۆی لە داهاتووی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی نێوان واشنتۆن و تاران دەربڕی و وتی "دڵنیا نیم دەمەوێت ڕێككەوتن لەگەڵیان بكەم".