شارپرێس:
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەراسیمی بەڕێکردنی جەماوەریی تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپردی کوفە لەپارێزگای نەجەف بەئامادەبونی ژمارەیەکی بێشومار لەهاوڵاتییان دەستیپێکرد.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، مەراسیمی فەرمی پێشوازیکردن لەتەرمەکەی بەئامادەبونی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقو مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران هاوشانی سەرکردە سیاسیی، ئایینی، عەشایەرییو جەماوەرییەکان بەڕێوەچوو.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بهگوێرهى ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، تائێستا ژمارەی بەشداربوان لەمەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی خامنەیی لەنەجەف، دوو ملیۆنو 300 هەزار کەسی تێپەڕاندوەو لەگەڵ بەردەوامی هاتنی شەپۆلی هاوڵاتیانو شینگێڕان بۆ ناوچەکە، پێشبینیدەکرێت ئەو ژمارەیە زیاتریش ببێت.