لوتکەی ناتۆ لەسێبەری پشتگیریی هێرشەکانی سەر ئێران‌و هەڕەشەکانی تره‌مپ بۆ بایکۆتکردن دەستیپێکرد

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوكات لەگەڵ پشتگیریكردنی هێرشەكانی ئەمریکا بۆسەر ئێران لەلایەن مارك ڕوته‌ ئەمیندارى گشتیی ناتۆوە بە"تەواو پێویست"، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگەیاند، ئەگەر لەبەر دۆستایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەبوایە، بایکۆتی لوتکەی ئەنكەرەی دەکرد.


مارک ڕوتە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییە نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر پێگە ئێرانییەکان "تەواو پێویست" بون، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەپێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن تارانەوە.

مارک ڕوتە لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان، پێش دەستپێکردنی لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لەئەنكەرە، وتی، "کاتێک ئاگربەستێک لەئارادابێت‌و ئێران بەشێوازێکی بەرفراوان پێشێلی بکات، پێویستە ئەمریکا بەتوندی وەڵامی بداتەوە".

لەهەمان چوارچێوەدا، ڕۆب یتن سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا هاوڕایی خۆی نیشانداو جەختی لەسەر پێویستی پێشاندانی دژایەتی بەرامبەر بەهەر پێشێلکارییەک کردەوە، لەکاتێکدا داوایکرد زۆرترین فشاری دیپلۆماسی بەکاربهێنرێت بۆ بەردەوامیی دانوستانەکان.

سەرکردەکانی دەوڵەتە ئەوروپییەکان لەم لوتکەیەدا هەوڵدەدەن دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕازیبکەن بەنوێکردنەوەی پابەندبونی وڵاتەکەی بەهاوپەیمانێتییەکەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تره‌مپ جارێکی دیکە ناکۆکییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانان لەسەر پرسی جەنگی ئێران‌و مەلەفی گرینلاند زیندوکردەوە.

تره‌مپ کە نیگەرانی خۆی لەهاوپەیمانێتییەکە دەربڕیبوو، ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بەهۆی دۆستایەتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەبوایە، ڕەنگبوو بایکۆتی لوتکەکە بکات‌و کشانەوەی هێزەکانی دیكه‌ى ئەمریکاشی لەئەوروپا بەدورنەزانی.

بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی تره‌مپ سەبارەت بەزیادکردنی خەرجییە سەربازییەکان، هاوپەیمانی ناتۆ، کۆمەڵە گرێبەستێکی گەورەی چەکدارکردنی بەبەهای لانی کەم 50 ملیار دۆلار ڕاگەیاند، بەمەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بەواشنتۆن.

بەپەلە