شارپرێس ـ تایبهت:
سەرچاوەیەکی تایبەتو ئاگادار لهڕێگهى
شارپرێس-هوه ئاشکرایدەکات، هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی وتەی 11 شایەتحاڵو گۆڕانی ڕەوتی
کەیسەکەی بۆ "سزایی" لەدادگای سلێمانی، د. عەبدولـلەتیف سەلەفی بەپاسپۆرتێکی
کڕدراوی وڵاتانی "کاریبی" گەشتی دەرەوەی کردوە، سهرچاوهكه زانیاریى
گرنگ لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشارپرێس-ی وت،
"د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد (عەبدولـلەتیف سەلەفی) بەپاسپۆرتی عێراقی سەفەری دەرەوەی
وڵاتی نەکردوە، بەڵکو پاسپۆرتی یەکێک لەوڵاتانی ناوچەی "کاریبی" پێبوە؛
ئەم چونه دهرهوهیهشى هاوکات بوه لەگەڵ وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵەکان لەسەر کەیسەکەی
لەدادگای سلێمانی".
بەگوێرهى وتەی سەرچاوەکە، گەشتەکەی ناوبراو
بۆ وڵاتی بەریتانیا نەبوە، بەوپێیەی وەرگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە لەکونسوڵخانە لەمکاتەدا
پێویستی بەلانی کەم 15 ڕۆژ هەیە بەهۆی توندکردنەوەی ڕێکارەکانەوە، وهكو سەرچاوەکە
ئاماژەی پێكرد، "پاسپۆرتی وڵاتانی کاریبی بەشێوەیەکی گشتیی لەبەرامبەر وەبەرهێنانی
گەورە یان کڕینی بەبڕە پارەیەکی زۆر کە لە120 هەزار دۆلار تێپەڕ دەکات، بەدەستدەهێنرێت".
(وڵاتانی کاریبی ـ Caribbean) دەکەونە ناوچەی دەریای کاریبی لەنێوان ئەمریکای
باکورو ئەمریکای باشور (ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای ناوەڕاست)، ئەم ناوچەیە لەسەدان دورگەو
چەندین دەوڵەتی سەربەخۆ پێکهاتوە، کاتێکیش باس لە"کڕینی پاسپۆرتی وڵاتانی کاریبی"
دەکرێت بۆ گەشتکردن، بەشێوەیەکی دیاریکراو مەبەست لەم پێنج دەوڵەتە سەربەخۆیەیە کە
بەرنامەی فەرمییان هەیە بۆ پێدانی ڕەگەزنامە لەبەرامبەر وەبەرهێنان یان پارەدا (بڕی
100 هەزار بۆ 200 هەزار دۆلار).
ئهو پێنج دهوڵهتهش بریتین له(دۆمینیکا،
سانت کیتسو نیڤس، ئەنتیگواو باربودا، سانت لوسیاو گرینادا)، ئەم پاسپۆرتانەش ڕێگە
بەخاوەنەکەی دەدات بەبێ ڤیزا گەشتی زیاتر لە 140 وڵاتی جیهان بکەن (لەوانەش وڵاتانی
یەکێتیی ئەوروپاو بەریتانیا) بكهن، لەسەر ئاستی گشتیی جوگرافیش، ناوچەکە ئەم وڵاتە
گەورانەش دەگرێتەوە، (کوبا، جامایکا، هاتی، کۆماری دۆمۆنیکانو پۆرتۆ ڕیکۆ).
گەشتەکەی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد بۆ وڵاتی
تورکیا، هاوکات بوە لەگەڵ ئامادەبونی 11 خوێندکارو کەسوکاریان لەدادگای سلێمانی کە
لەبەردەم دادوەردا شایەتییان لەسەر دۆسیەکەی داوە، بەشێک لەوکەسانە خوێندکاری خۆی
بونو بەشەکەی دیکەش بەهۆی ئاگادارییان لەدۆسیەکە، وتەیان لێوەرگیراوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، لەدوێنێ سێشەممەوە کەیسەکە
د.عەبدولـلەتیف سهلهفى ڕەگەزی "سزایی" وەرگرتوەو وتەی سەرجەم شایەتحاڵەکان
جێگیرکراون، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "دادوەری کەیسەکە دادوەرێکی توندەو لەقۆناغی
داهاتودا، دادگا بهگوێرهى سکاڵای داواکاری گشتییو سکاڵاکارانی دیکە بڕیاری خۆی
لەسەر دۆسیەکە دەدات".
