شارپرێس:
لە چەند ناوچەیەكی باشووری ئێران كەمێك لەمەوبەر زنجیرەیەك تەقینەوە لە یەك كاتدا روویاندا، لە كاتێكدا میدیاكانی ئێران باسیان لە چالاككردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ژمارەیەك شوێن لەچوارچێوەی پەرەسەندنی گرژییەكان لە ناوچەكەدا كرد.
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاویكردەوە، دەنگی تەقینەوەیەك لە بەندەر عەباس، گەورەترین بەندەری ئێران لەسەر كەنداو كە دەكەوێتە پارێزگای هورمزگان بیستراوە.
لە پێشهاتێكی پەیوەندیداردا، میدیاكانی ئێران باسیان لە چالاككردنی سیستمی دژە فڕۆكە لە دوورگەی سیرك لە باشووری وڵات كردووە، لە كاتێكدا دەنگی تەقینەوەیەكی بەرز لە دوورگەی لاوان بیستراوە.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە ئێستا سوپای ئەمریکا خاکی ئێران بۆردومان دەکات.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە بۆردومانی ئێران دەکەن بۆ کەمکردنەوەی توانای ئێران بۆ هەرەشەکردن لە جموجۆڵی دەریایی.