شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سەرچاوەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە
هێزەکانی ئەمریکا چەند پێگەیەکی گرنگ‌و ستراتیژییان لە(بوشەهرو چابەهار) لەباشوری
ئێران كردوه‌ته ئامانج‌و لەنێو ئەو پێگە گرنگانەشدا، (نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام عەلی)و
شوێنی ڕاگرتنی کەشتییەکانى بەندەرەکان هەن کە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و موشەکی لێ
کۆگاکردوە، هاوكات كاره‌باى شارێكیش ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌و تائێستا خه‌ڵكه‌كه‌ى بێ
كاره‌بان.
ئاژانسى مێهری ئێرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، هێرشه‌كانى
ئەمریکا بۆ سەر باشوری ئێران، هیچ زیانێکیان بەوێستگەی ئه‌تۆمیى بوشەهر نەگەیاندوە،
به‌ڵام دوو شوێنى ڕاگرتنى كهشتیهكانو تاوەری چاودێریی هاتوچۆی دەریاوانییان لە"چابەهار"
لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران کردوەتە ئامانج.
پێشتریش ئاژانسى ئیرنا بڵاویکردبوەوە، دوای
بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز، کارەبای چەندین شوێنی شاری چابەهار بڕاوەو تائێستاش
ئه‌و ناوچه‌یه بێ كاره‌بان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا لەپارێزگاكانى
(سیستان‌و بەلوچستان)یش وتویهتى، کار بۆ گەڕاندنەوەو خستنەگەڕی هێڵێکی کارەبا بەردەوامە.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران
ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، پاشماوەی موشەکەکانی ئەمریکا کە بەندەری (چابەهار)یان كردوه‌ته
ئامانج، بەر نەخۆشخانەی (ئیمام عەلی) لەو شارە کەوتون.
ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتبون لەگەڵ بیستنی دەنگی
چەندین تەقینەوە لەشاری (جاسك) لەپارێزگای هورمزگانو تەقینەوەی دیكه‌ى به‌هێز لەدەوروبەری
گوندی (تاهرویی) لەشاری (سیریک) لەباشوری ئێران.
سوپاى پاسدارانیش ڕایگه‌یاندوه، ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى
زۆر گه‌وره له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى ئیرانشههرو باره‌گاى سوپاكه بیستراوه، به‌بێ
ئاشكراكردنى زانیاریى زیاتر‌و وردهكاریى له‌وباره‌یه‌وه.
هاوكات فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا
دوێنێ ڕایگەیاندبوو، هێزەکانیان هێرشی زیاتریان کردوەتەسەر ئێران بەمەبەستی کەمکردنەوەو
لاوازکردنی تواناکانی ئەو وڵاتە لەهەڕەشەکردن بۆسه‌ر ئازادیی هاتوچۆی دەریاوانی لەگەروی
هورمزدا.
ئەم هەنگاوەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەهات،
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا وتى، "ڕێککەوتنی کاتی بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ لەگەڵ
ئێران‌دا بەتەواوی کۆتاییهاتوە".
