شارپرێس:
درهنگانى شەوی ڕابردوو، بەفەرمانی دادوەری
لێکۆڵینەوە، دوو کاربەدەستی باڵای حکومەتی عێراق بەهۆکاری گەندەڵی دارایی لەبەغدا
دەستبەسەرکران، کە یهكێكیان پێگەی باڵایان لەناو وەزارەتێکی پشکی پارتی دیموکراتی
کوردستاندا هەیە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى تایبهت دهست
شارپرێس كهوتون، دەستبەسەرکراوەکان پێکهاتون لەحوسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای
بەرهەمە نەوتییەکانی عێراقو مەتین چادرچی جێگری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.
زانیارییەکان ئاماژه بهوهدهكهن،
"هێزێکی تایبەتی سەر بەنوسینگەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران پرۆسەی دەستبەسەرکردنەکەیان
جێبەجێکردوە".
ئهوهش زانراوه، پاش دەستبەسەرکردنیان،
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لەبەغدا ڕایگەیاندوه، دۆسیەی ئەو دوو کاربەدەستە ڕادەستی
دەستەی دەستپاکی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەتێوەگلانیان لەگرێبەستە داراییەکانی وەزارەتو
کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەخولی
پێشوی عێراقدا لەلایەن بەنگین ڕێکانی وەک پشکی پارتی بەڕێوەدەبرا، لەم خولە نوێیەشدا
پۆستەکە دیسان بۆ پارتی دەستنیشانکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێباز حەملان كاندیدى
پارتی لەناو پهرلهمانى عێراق دەنگی پێویستی نەهێنا، پۆستی وەزیرەکە تائێستا بەبەتاڵی
ماوەتەوە.
ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ بڕیارێکی نوێی عەلی
زەیدیی سەرۆک وەزیران کە تێیدا ڕێنمایی توندیداوە بەسەرجەم وەزارەتەکان بۆ پێداچوونەوە
بەگرێبەستە گشتییەکانی سێ ساڵی ڕابردودا، بەمەبەستی دۆزینەوەی سەرپێچییە داراییەکان.
بهگوێرهى دوایین زانیارییه فەرمییەکانی ئەنجومەنی
باڵای دادوەرییو دەستەی دەستپاکی عێراق، زانیارییە ژمارەییەکان لەسەر کەمپینی دژەگەندەڵی
عێراق، کۆی گشتیی دەستبەسەرداگرتنی نەختینەیی (کاش) لەناوخۆ تائێستا گهیشتوهته
219 ملیار دیناری عێراقی، 85 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، هاوكات 67 کاربەدەستی باڵا (پەرلەمانتار،
جێگری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی) تائێستا ڕەوانەی بەندینخانە کراون، تەنها لەماوەی یەک
مانگیشدا، دەستەی دەستپاکی 157 بەدواداچونو هەڵکوتانەسەری جیاوازی بۆ سەر فەرمانگەکانو
ماڵی گومانلێکراوان جێبەجێکردوە.
