شارپرێس:
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا دەڵێت، گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە بۆ جەیهان بەردەوام دەبێت.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ئاڵپارسڵان بایراكتار و وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەمەد خوزەیر و سەرۆكوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی لە بەغدا كۆبوونەوە.
ئاڵپارسڵان بایراكتار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ماوەیەكی درێژە گفتوگۆ لەسەر ڕێككەوتنێكی نوێ دەكەین كە بەردەوامیی ڕەوتی هەناردەكردن لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-توركیا مسۆگەربكات، بەهۆی ئەوەی ڕێككەوتننامەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-توركیا لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەسەردەچێت، ڕێككەوتنێكمان گەیاندووەتە قۆناغی كۆتایی كە ١٢ مانگی داهاتوو دەگرێتەوە. ئامانجمانە لە ڕۆژانی داهاتوودا واژووی بكەین و بۆ ڕای گشتیی بڵاوبكەینەوە".
هەروەها رایگەیاند، "گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە بۆ جەیهان بەردەوام دەبێت".
دەشڵێت، پەیوەندییەكانی وزەی نێوان عێراق و توركیا بوارێكن كە خاوەن توانایەكی بەربڵاون و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی و وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەمەد خوزەیر ئەم بابەتەیان تاوتوێ كردووە و پەیامی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیشی پێگەیاندوون.
