شارپرێس:
بۆ هه‌مووان ئاشكرایه پێوه‌ره‌كانی زیره‌كی زۆركات له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نه، به‌ڵام هه‌رگیز بیرت له‌وه كردوه‌ته‌وه داهێنانێكی گه‌وره منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ ئه‌نجامیبدات.
جاكسۆن ئۆزۆلت، كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵی ئه‌مریكییه‌و له‌ویلایه‌تی تێنسی ئه‌و وڵاته داده‌نیشێت، له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا توانیویه‌تی وێستگه‌یه‌كی بچوكی ئه‌تۆمی دروستبكات، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی.
جاكسۆن ژووره‌كه‌ی خۆی كردوه‌ته تاقیگه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ئامێرێك كه نزیكه‌ی 50 هه‌زار ڤۆڵت كاره‌با بۆ گه‌رمكردنی غازی دیۆتیریۆم (هایدرۆجینی قورس) دابینده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌دواتردا ده‌بێته هۆی دابینكردنی وزه.
هه‌رچه‌نده دایكی جاكسۆن داهێنانی كوڕه‌كه‌ی به‌چاوی خۆی بینیوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ناوه‌ندێكی فه‌رمیی ئه‌مریكا كه په‌یوه‌ندیدارن به وزه‌و ئه‌تۆم به‌تایبه‌ت، نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌ی به داهێنانی منداڵێك له‌ڕوی ئه‌تۆمه‌وه داده‌نرێت، ئه‌وان بیسه‌لمێنن.
ڕ . ج