شارپرێس:
بەرگری شارستانی سۆران
رایگەیاند، لەگوندی بێولە لەسنوری شارەدێی سیمیلان باوک و کوڕێک لەحەوزێکی کشتوکاڵیدا
خنکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری
شارستانی سۆران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئاگادارکردنەوەی
ژوری کۆنترۆڵ، تیمەکانی ڕزگارکردن و غواسەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی
سۆران لەگەڵ تیمێکی پۆلیسی خۆجێی بنکەی سیمیلان
بەخێرایی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستبەجێ دەستیان بە پرۆسەی دۆزینەوە و دەرهێنانی
تەرمەکە کرد ".
ئەوەشیخستەڕوو، لە دوای دەرهێنانی تەرم، بە مەبەستی ئەنجامدانی
پشکنینی پزیشکی و یاسایی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادگایی سۆران کرا.