جۆنی دیب سكاڵا لەسەر هاوسەرەكەی پێشووی تۆماردەكات

هەمەڕەنگ

03/03/2019‌ 1533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆنی دیب، هونەرمەندی ئەمریكی داوایەكی یاسایی لەسەر هاوسەرەكەی پێشووی ئامبەر هێرد تۆماردەكات، كە گوایە تەشهیری پێكردووە.

ئەو ئەستێرە ئەمریكییە، كە تەمەنی 55 ساڵە، داوای قەرەبووی 50 ملیۆن دۆلاری لەهاوسەرەكەی پێشووی كردووە، بەهۆی ئەوەی لەساڵی 2018 تۆمەتباری كردووە، كە لەماڵەوە توندوتیژی لەبەرانبەر ئەنجامداوە.

جۆنی دیب ئەو تۆمەتانەی رەتكردووەتەوەو رایگەیاندووە، ئامبەر هێرد بەهۆی ئەوەی ناوی زڕاندووە، دەبێت قەرەبووی بكاتەوە.

ئەو دوو هاوسەرە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2017 بەفەرمی جیابوونەوەیان راگەیاند، بەهۆی ئەوەی چەند كێشەیەك لەنێوانیان هەبووە.

هـ ـ ح