شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری پێشووتری ڕیاڵ مه‌درید یانه‌كه‌ی به خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز وه‌سفده‌كات، ئه‌وه‌ش هاوكاته به‌ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره بۆ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید.
جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنه‌ری پێشووتری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، "هیچ كێشه‌یه‌كم نیه له گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و یانه‌یه ئێستاش خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه".
به‌وته‌ی مۆرینیۆ، كاتێك له‌ئێستادا ناوی ئه‌و بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید دێت، ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه هانده‌رانی یانه‌كه ئه‌ویان مه‌به‌سته.
ڕ. ج