شارپرێس:
لەسەدەكانی ناوەراست ئەو شێوازانەی، كە خەڵكی پێئەشكەنجە دراوە زۆر و جۆراوجۆر بوون ، هەندێك لەو ئامێرو ئامرازانەش هێشتا هەر ماون، كە تەنیا سەیركردنیشیان بەسە بۆئەوەی مرۆڤ تووشی سەرسووڕمان ببێت و موچڕك بە جەستەیدا بێت.
لێرەدا لیستیكمان ئامادە كردوو،ە كە ترسناكترین ئەو شێوازانەی تێدا باس كراوە لەسەدەكانی ناوەراستدا خەڵكیان پێ ئەشكەنجە داوە و زۆریش باو بوون:
دڕكی زەندیق ( بێباوەڕ)
دڕكی زەندیق لە چوار سەرەنووكی زۆر تیژ پێكهاتبوو ، دوو دانەیان دەچەقینە گەرووی ، دوو دانەشیان دەچەقینە خوار چەناگەی ، بەجۆرێك كەسی قوربانی نەیدەتوانی بەهیچ جۆرێك سەری نزم بكاتەوە
كورسی نقومكردنی جادووگەران
لەم جۆرەی ئەشكەنجەدان تایبەت بوو بە ئەشكەنجەدانی جادووگەر و فاڵچییەكان ، بەجۆرێك كەسی قوربانی بە قەفەسێكی هەڵواسراو ی درێژ دەبەسترایەوە ، وردە وردە دەخرایە ناو ئاوێكی زۆر سارد ، بەڵام پێش ئەوەی گیانی دەرچێت دەهێنرایە دەرەوە ، ئەم كارە چەندین جار دووبارە دەكرایەوە ، گونجاوترین كاتیش بۆ بەڕێوەچوونی ئەم ڕێورەسمە كۆتاییەكانی پایز و كاتی زستان بوو ، واتە ئەوكاتەی كە ئاو دەیبەست و دەبوو بە شەختە و بەستەڵەك ، لەسەرووی ئاوە بەستووەكەوە كونێك درووست دەكرا كەجێی كورسی و جادووگەرەكە ببێتەوە ، جاری وەها هەبوو بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئەم ئەشكەنجەیە دووبارە دەكرایەوە تاوەكو كەسەكە گیانی دەردەچوو.
چوارینەی ئەسپ
لەم شێوازەدا تاوانبارەكە هەر چوار پەلی بە چوار ئەسپەوە دەبەسترانەوە ، دواتر رێگە بە ئەسپەكان دەدرا بۆئەوەی بجووڵێن و دووربكەونەوە ، بەو شێوەیە كەسەكە بەشێوەیەكی ترساك دەبوو بە چەند پارچە .
پاككردەوەی رۆح
لەزۆرێك لە وڵاتە كاسۆلیكییەكان پیاوانی ئایینی پێیان وابوو كە ئەوكەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە دەكرێت لەرێگای كردنی ئاوی گەرم بە قورگیدا یان یان خستنە ناو خەلووزی گەرمەوە پاك بكرێنەوە ، چونكە وایاندانابوو لەكاتی پاككردەوەی روحدا جەستە هیچ گرنگییەكی نییە.
قەفەسی هەڵواسراو
ئەم شێوازە تاراددەیەكی زۆر لەشێوازی " كورسی نقوومكردنی جادووگەران" دەچێت . بەڵام لەجیاتی ئەوەی تاوانبار بەكورسییەوە ببەسترێتەوە دەخرایە ناو قەفەسێك و لەوەرزی زستاندا شۆڕدەكرایەوە بۆناو ئاوی بەستوو و دواتر دەردەهێنرایەوە ، ئەمەش چەندینجار دووبارە دەكرایەوە تاكو كەسی قوربانی دەیبەست و گیانی دەردەچوو .
ئەگەر ئەم شێوازە لە وەرزی هاوین جێبەجێ كرابایە ئەوە بۆماوەیەكی دوورودرێژ لەبەر تیشكی خۆر دەهێڵرایەوە بێئەوەی ئاو و خۆراكی پێبدرێت تاوەكو گیانی دەردەچوو.
گوشەری كاسەی سەر
لەم شێوازەدا كەلەسەری تاوانبارەكە دەخرایە ناو ئامێریك كە گوشاری لێدەكرد ، بەجۆرێك سەرەتا ددانەكانی دەردێنا ، دوایی شەویلاگەی دەشكا ، دواتر ئێسكی كاسەی سەری دەشكاند تاوەكو مێشكی لەگوێچكەكانییەوە دەهاتە دەرەوە ، دەشگوترێت هێشتا لەهەندێ وڵات ئەو شێوازە بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ تاوانباران بەكاردەهێنرێت .
دارەمەیتی ئاسنین
ئەم دارەمەیتە چەندین نووكی تیژ و بڕندەی تیدا جێگیر دەكرا ، بەجۆرێكیش جێگیركرابوون كە بەر شوێنە هەستیارەكانی قوربانییەكە نەدەكەوتن ، ئامانجی ئەوەش ئەوە بوو كە كەسەكە بەخێرایی نەمرێت ، لەبەر ئەوە كەسی حوكمدراو بە مردن ماوەی مردنەكەی درێژ و بەئازار دەبوو ، دەشگوترێت ئەم شێوازی ئەشكەنجەدانە لەساڵی ١٥١٥ بەكارهێنراوە .
كورسی وتە لێوەرگرتن
ئەم جۆرە كورسییە لە ئەورووپای ناوەراست بڵاوبووە، سەرەتا تاوانبارەكە هەموو جلەكانی لێدادەڕنرا ، دواتر لەسەر ئەو كورسییەك دادەنیشێنرا كە سەدان بزماری لێداكوترا بوو ، ئەو كەسە نەیدەتوانی هیچ جوڵەیەك بكات چونكە ئەو بزمارانە دەچوونە جەستەیەوە .
بێجگە لەم جۆرانەی باس كران لەسەدەكانی ناوەراست چەندان شێوازی تری ئەشكەنجەدان هەبوون كە ئەوپەڕی دڕندایەتییان تیدا بەكاردەهێنرا .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی