باجی قورسی سێ ساڵ شەڕ؛ زیاتر لە 40 هەزار ئیسرائیلی توشی کەمئەندامی بون‌و تێچوه داراییەکانیش گەیشتونەتە لوتکە

جیهان

41 خولەک پێش ئێستا‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتێکی ئابوریی نوێی ئیسرائیل قەبارەی ئەو زیانە دارایی‌و مرۆییە گەورانە ئاشكرادەکات کە لەسێ ساڵی ڕابردوی شەڕدا، لەدوای ڕوداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، بەر ئابوریی‌و کۆمەڵگەی ئەو وڵاتە کەوتون، به‌گوێره‌ى ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەوكه‌سانه‌ى توشی کەمئەندامی جەستەیی‌و دەرونی بون، 40 هەزار کەسی تێپەڕاندوە، هاوکات تێچوی دۆسیە جیاوازەکانی شەڕ لەئەستۆی دامەزراوەی دڵنیایی نیشتمانی گەیشتوەتە چەندین ملیار دۆلار.


ڕۆژنامەی "کالکالیست"ی عیبری لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، دامەزراوەی دڵنیایی نیشتمانیی ئیسرائیل خزمەتگوزاریی پێشکەش بە 87 هه‌زارو 286 قوربانیی کردوە، لەو نێوه‌نده‌دا 43 هه‌زارو چوار كه‌س داوای دیاریکردنی ئاستی کەمئەندامبونیان کردوە، لیژنە پزیشکییەکان تائێستا کەمئەندامبونی 40 هه‌زارو 407 کەسیان پەسەندکردوە کە 34 هه‌زار هه‌زارو 878یان بەهۆی پێکان‌و شۆکی دەرونییەوە ناویان وەک کەمئەندام تۆمارکراوە، سێ هه‌زارو 171 کەسیش توشی کەمئەندامیی جەستەیی بون، دوو هه‌زارو 355ی دیكه‌ش بەدەست تێکەڵەیەک لەکەمئەندامیی جەستەیی‌و دەرونییەوە دەناڵێنن.

ڕاپۆرتەکە دەریخستوە، دامەزراوەی دڵنیایی لەماوەی سێ ساڵی شەڕدا، بڕی 58 ملیار شیکڵ (نزیکەی 16 ملیار دۆلار)ی وەک شایستەی دارایی بەهێزەکانی یەدەگ داوە، بەهۆی درێژخایەنیی ماوەی خزمەتەکەیانەوە، بۆ یەکەمجار سیستەمێک پەیڕەوکراوە کە مانگانە پارەکەیان پێبدرێت نەک دوای تەواوبونی خزمەتەکەیان.

سەبارەت بەسێ كاتى جیاوازى شەڕیش، تێچوی ڕێکخستنی کاروباری بێکاران گەیشتوەتە 402 ملیار شیکڵ (نزیکەی هه‌زارو 16 ملیار دۆلار) کە بۆ شەڕی غەزە، 205 ملیار شیکڵ (نزیکەی 690 ملیۆن دۆلار) بۆ هاوکاریکردنی 120 هەزار بێکار، ئۆپەراسیۆنی شەڕی یەکەم لەگەڵ ئێران) نیو ملیارو 500 ملیۆن شیکڵ (نزیکەی 138 ملیۆن دۆلار) بۆ 100 هەزار بێکار، ئۆپەراسیۆنی (نه‌ڕه‌ى شێر)یش 107 ملیار شیکڵ واته‌ (نزیکەی 470 ملیۆن دۆلار) بۆ 196 هەزار بێکار ته‌رخانكراوه‌.

لەماوەی ئەوسێ ساڵەدا، زیاتر لەنۆ ملیار شیکڵ (نزیکەی دوو هه‌زارو 48 ملیار دۆلار) دراوە بەخێزانی کوژراوان، ڕفێندراوەکان‌و زیانلێکەوتوانی شەڕ (جگە لەهه‌شت ملیار شیکڵ كه‌ ده‌كاته‌ نزیکەی 202 ملیار دۆلار] بۆ هاوکاری جۆراوجۆری ئاوارەکان خەرجکراوە، ئامارەکان دەریدەخەن ساڵ بەساڵ بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ قوربانیان زیادیکردوە به‌شێوه‌یه‌ك لەساڵی 2023 بڕى 800 ملیۆن شیکڵ (نزیکەی 221 ملیۆن دۆلار)، لەساڵی 2024، بڕى ملیار شیکڵ (نزیکەی 552 ملیۆن دۆلار)، لەساڵی 2025یشدا بڕى سێ ملیارو 500 ملیۆن شیکڵ (نزیکەی هه‌زارو 38 ملیار دۆلار)و لەمساڵیشدا لانیکەم سێ ملیار شیکڵ (نزیکەی 828 ملیۆن دۆلار) ته‌رخانكراوه‌.

هەروەها بڕی 662 ملیۆن شیکڵ (نزیکەی 183 ملیۆن دۆلار) وەک هاوکاری دراوە بە 84 هەزار كه‌سى زیانلێکەوتوی ڕوداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر، لەگەڵ زیاتر لە750 ملیۆن شیکڵ (نزیکەی 720 ملیۆن دۆلار) کە بۆ پرۆسەی شیاندنەوەو خوێندنی پێکانەکان دابینکراوە.

دۆسیەی ئاوارەبونی دانیشتوانى باشورو باکوریش بارگرانییەکی دیكه‌ى گەورەبوە له‌سه‌ر ته‌لئه‌بیب؛ دامەزراوەکە زیاتر لەپێنج ملیار شیکڵ (نزیکەی هه‌زارو 38 ملیار دۆلار)ی وەک یارمەتیی نیشتەجێبون داوە بەو 190 هەزار ئاوارەیەی نەیانویستوە لەهۆتێلەکاندا بمێننەوە کە پشکی شێری ئەم پارەیە بۆ ئاوارەکانی باکور بوە بەبڕی 308 ملیار شیکڵ (زیاتر له‌هه‌زار ملیار دۆلار)، لەکاتێکدا پشکی باشور 103 ملیار شیکڵ (نزیکەی 359 ملیۆن دۆلار) بوە.

ئەم ئامارە فەرمییانە، کە لەلایەن بەرزترین دامەزراوەی دڵنیایی ئیسرائیلەوە بڵاوکراونەتەوە، ئاستی ئەو داڕمانە قوڵە کۆمەڵایەتی‌و داراییە نیشاندەدەن کە جەنگە درێژخایەنەکان بەسەر بنکەی ناوخۆیی ئیسرائیلدا هێناویانە.