شارپرێس:
چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، كە تێدا نیشتنەوەی فڕۆكەیەك لەسەر رێگەیەكی خێرا دەبینرێت.
فڕۆكەكە فڕۆكەیەكی بچووكی تایبەت بووە، كە لەسەر رێگەیەكی سەرەكیو خێرای ویلایەتی میشتیگانی ئەمریكا نیشتووەتەوە.
فڕۆكەكە بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی نیشتووەتەوەو لەدوای رووداوەكەش تیمەكانی فریاگوزاری بەدەمییەوە چوون.
هـ ـ ح