ژمارەیەكی نامۆ لەبارەی گۆڵەكانی میسی

وەرزش

11/03/2019‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لەم هەفتەیەش سەرۆكایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوە لەیانەی رایۆ فالیكانۆ لەخولی ئیسپانی.

یانەی بەرشەلۆنە لەهەفتەی 26 بەسێ‌ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەیانەی رایۆی بردەوە، كە میسی لەو یارییە گۆڵێكی تۆماركردو گۆڵێكیشی دروست كرد.

میسی بەیارییە كۆی بەشدارییەكانی لەگەڵ بەرشەلۆە كردە 443 یاری ئەوەش بەپێی تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری، كە لەدوای چافی هێرناندیز (505 یاری) ‌و پێش ئەندریس ئێنیستا (442 یاری) دێت.

هەروەها میسی بەو گۆڵەی لەرایۆ ڤالیكانۆی كرد، كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە كردە 409 گۆڵ لەخولی ئیسپانی، كە گۆڵكاری مێژوویی خولەكەیە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، میسی لەسەرجەم رۆژەكانی هەفتە لەشەممە تا پێنج شەممە ، كە شەش رۆژ دەكات گۆڵی كردووە، بەڵام لەژیانی وەرزشی گۆڵی لەرۆژی هەینی تۆمارنەكردووە.

میسی لەم وەرزە 26 گۆڵی لەخولی ئیسپانی تۆماركردووەو 12 گۆڵیشی لەخولە ئەوروپییەكان تۆماركردووە، كە تائێستا گۆڵكاری پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپایە.

هـ ـ ح