شارپرێس:
وتەبێژی فەرمی سوپای ئیسرائیل نامەیەكی ئاراستەی هەیفا وەهبی هونەرمەندی دیاری عەرەبو لوبنانی كرد.
ئافیخای ئادرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بە بۆنەی رۆژی لەدایكبوون، كە 10ی مارسە ئەو نامەیەی ئاراستەی هەیفا وەهبی كردووە.
ئافیخای ئادرعی لەنامەكەیدا نووسیویەتی: پیرۆزە هەیفا وەهبی هەموو ساڵێك بەخۆشی، كە تۆ بەوە ناسراوی لەلایەن حیزبوڵڵاوە پشتگیری دەكرێیت.
ئەو وتەبێژە هەروەها دەڵێت: دوای وتاری كۆتایی نەسروڵڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا بۆچوونت چۆنەو چی لەو بارەوە دەڵێت.
نەسروڵڵا لەدواین پەیامی بەبۆنەی 30 ساڵەی دامەزراندنی حیزبەكەی رایگەیاند، ئەوان دژی گەندەڵی دەوەستنەوەو دژی ئەوانەش دەوەستنەوە، كە خراپەكاری لە لوبنان بڵاودەكەنەوە.
هـ ـ ح