سریلانكا.. بەهۆی دەستدرێژی سێكسی ژنان لەپیاوان جیادەكاتەوە

جیهان

13/03/2019‌ 917 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی مەدەنی لەسریلانكا، بڕیاریدا پیاوان ژنان لەیەكتری جیابكەنەوە.

بەپێی بەرێوەبەرایەتییەكە لەناوەندەكانی گواستنەوە، بەتایبەتی هێڵی شەمەندەفەر، ژنان لەپیاوان جیادەكرێنەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی دیاردەكانی دەستدرێژی سێكسی.

هەر بەپێی بڕیارەكە، لەوێستگەكانی شەمەندەفەر چەند فارغۆنێك جیادەكرێتەوەو تەنیا ژن دەتوانن سواری بن، بۆ ئەوەی لەدەستدرێژی پیاوان پارێزراوبن، تا گەشتەكەیان بەئاسایی كەن.

ماوەیەكە لەشوێنگە گشتی‌و قەرەباڵغەكان دیاردەی دەستدرێژی سێكسی لە سریلانكا رووی لەزیادبوون كردووەو ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

هـ ـ ح