رۆناڵدۆ لەگۆڵكاری زەوی نزیك دەبێتەوە

وەرزش

14/03/2019‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس نزیكبووەتەوە لەوەی نازناوی گۆڵكاری زەوی وەربگرێت.

رۆناڵدۆ بەو سێ‌ گۆڵەی لەكۆتا یاری یۆڤانۆتس لەبەرانبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردی كۆی گۆڵەكانی كردە 700 گۆڵ، ئەوەش لە 987 یاریدا.

رۆناڵدۆ ئێستا لەپلەی شەشەمدایەو لەپێش ئەو یاریزانی نەمسایی جۆزیف بیكان (805 گۆڵ)، بەرازیلی رۆماریۆ (772 گۆڵ)، پێلی (767 گۆڵ)، مەجەری فیرینتس بۆشكاش (746 گۆڵ)، ئەڵمانی گێرد مۆلەر (735 گۆڵ) هەیە.

لەدوای رۆناڵدۆش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە 678 گۆڵ دێت.

هـ ـ ح