ڤیدیۆی تاقیكردنەوەیەكی ئەتۆمی بۆیەكەمجار بڵاودەكرێتەوە

جیهان

14/03/2019‌ 3833 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە، كە بۆ یەكەمجارە بڵاودەكرێتەوەو تایبەتە بەتاقیكردنەوەیەكی ئەتۆمی.

تاقیكردنەوەكە لە 74 ساڵ پێش ئێستا ئەنجامدراوە، ئەوەش لەیاریگای راهێنانی ئالماگاردۆ لەویلایەتی نیو مەكسیكۆی ئەمریكی.

بەپێی پێگەی Popular Mechanics ، تاقیكردنەوەكە لەسەعات 05:30 ی بەیانی رۆژی 16 یۆلیۆی ساڵی 1945 ئەنجامدراوە.

لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا تەقینەوەیەكی گەورەی ئەتۆمی دەبینرێت، كە لەناوچەیەكی بیابانی تاقیكردنەوەكە ئەنجامدراوە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح