شارپرێس:
ليژنه‌یەکی په‌رله‌مانى تايبه‌ت به ده‌رخستنى
راستيه‌كان ده‌رباره‌ى كه‌وتنى موصڵ له‌سه‌ر ده‌ستى داعش، هۆشدارى ده‌دات له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى
نوێى رێكخراوه‌كه له شاره‌كه‌دا.
ئوسامه نوجه‌يفى سه‌رۆكى ليژنه‌كه له
كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ڕایگەیاندوە "ليژنه‌كه بانگهێشتى ژماره‌يه‌ك له
به‌رپرسان كردوه و ئاگادارى كردوون كه گه‌نده‌ڵى په‌يوه‌سته به تيرۆره‌وه و لێكۆڵينه‌وه‌مان
له پرسه‌كانى ئاسايش و گه‌نده‌ڵيدا كرد جگه له چه‌ندين كێشه‌ى تر‌ى سه‌ربازى و
بانگهێشتكردنى زياتر له 30 كه‌سايه‌تى ئه‌منى له پارێزگاى نه‌ينه‌وا".
ئوسامه نوجه‌يفى ئاماژه‌ى به‌وه كردوە
"ليژنه‌كه‌مان گه‌يشته چه‌ندين به‌ره‌نجام له ميانى ده‌رخستنى راستيه‌كاندا
له پارێزگاكه و ئاماژه‌يه بۆ ده‌ركه‌وتنى به‌يعه‌يه‌كى نوێ بۆ رێكخراوى داعشى
تيرۆريستى و كۆچكردنێكى تازه، و لاى هاوڵاتيانيش بڕوايه‌ك دروست بوه كه داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه".
نوجه‌يفى ئەوەشی وتوە "ليژنه‌كه‌يان
پشتى به‌ستوه به دادگا و ئه‌و پێنوێنانه‌ى له لێكۆڵينه‌وه‌كانيان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى
پارێزگاكه‌دا و راپۆرتى 36 ئه‌ندام په‌رله‌مان كه قه‌ناعه‌تى ته‌واويان پێى هه‌بوه،
و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش به شێوه‌يه‌كى جدى هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌دا ده‌كات".
نابراو دووپاتيكرده‌وه "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان؛
ئه‌وانه‌ى ناويان له راپۆرته‌كه‌دا هه‌يه ده‌درێنه دادگا و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانيش
ره‌زامه‌ند ده‌بێت له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌و رێكاره‌كانيش به خێرايى به‌رێوه‌ده‌چێت".
ئه‌وه‌شى روون كرده‌وه "هه‌ندێ لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتيان
به‌سه‌ر نه‌ينه‌ودا هه‌يه و سيسته‌مى ناده‌وڵه‌تيان به‌سه‌ريدا سه‌پاندوه و ده‌سه‌ڵاتيان
به‌سه‌ر ناوچه‌كانى پارێزگاكه‌دا ده‌ڕوات، و ليژنه‌كه‌ش راپۆرتى خۆي داوته ده‌سته‌ى
سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هيواى خواست بخرێته روو له ميانى كۆبونه‌وه‌ى
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت".
سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حیلمى ره‌سول ره‌زا
هـ ـ ب