كـوڕەكـانی جـەمـال خـاشـقـچـی خـوێـنـی بـاوك-یـان وەردەگـرن

جیهان

04/04/2019‌ 3241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەناڵی CNN  لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە وردەكاری قەربووكردنەوەی دارایی (دیە) خوێنی ڕۆژنامەنووسی كوژراو جەمال جەمال خاشقچیان ئاشكراكردووە، كە كوڕەكانی وەریان گرتووە.

كەناڵەكە بڵاویكردەوە، هەریەك لە 4 كوڕەكەی خاشقچی خانوویەكیان بە بەهای 15 ملیۆن ریاڵی سعودی وەرگرتووە (نزیكەی 4 ملیار دۆلار)، هەروەها سەڵاح، كە كوڕە گەورەكەیەتی لەپرسی كوشتنی باویكیدا لە بری خێزانەكەی مامەڵە لەگەڵ حكومەتی سعودییەدا دەكات‌و سەڵاح خانوویەكی گەورەی لە جەدە وەرگرتووە.

ئەو كوڕەی جەمال خاشقچی لەو شارە لە بواری بانكیدا كار دەكات، عەبدوڵای برای ‌و برایەكی دیكەی هەر یەكە و خانوویەكیان لەشوێنی جیاواز جیاواز وەرگرتووە، ئەوەش بەپێی راپۆرتەكە.

كەناڵەكە ئەوەشی راگەیاندووە هەریەك لە كوڕەكانی خاشقچی بەیەكجار بڕی پارەی ملیۆنێك ڕیاڵی سعودیان (267 هەزار دۆلار) وەرگرتووە، لەمەودواش مانگانە بڕی 10 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ڕەنگە خێزانەكە لە ئایندەدا بڕە پارەی دیكەش وەرگرن دوای ئەوەی پرسەكە لەدادگا كۆتایی دێت، ڕەنگە ئەو بڕە پارەیەش بگاتە 100 بۆ 200 ملیۆن ڕیاڵ (نزیكەی 26.7 بۆ 53.3 ملیۆن دۆلار). 

لەمەزەندەكردنی ئەو پارانەشدا سەرچاوەكان پشتیان بە دۆسیەی دیكەی هاوشێوەی پێشووتر بەستووەكە حكومەتی سعودیە دەستتێوەردانی تێدا كردووە.  

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، سەلاح، كە خاوەن دوو ڕەگەزنامەیە (ئەمریكی و سعودی) تاكە كەسە لە نێوان براكانی گەرەكییەتی لەشانیشنی سعودیە بژی و بمێنیتەوە، لەكاتێكدا عەبدوڵڵا و دوو براكەی دیكەی لە ئەمریكا دەژین و ئارەزووی ئەوە ناكەن بگەڕێنەوە بۆ سعودییە.

سەرچاوەكان دەشڵێن، براكانی سەلاح ناتوان ئەو خانوانە بفرۆشن، كە لە سعودیە پێیان بەخشراوە و بیكەنە پارەی نەختینە.

هاوكان كەناڵەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەوان ویستوویانە پەیوەندی بەكوڕەكانی خاشقچییەوە بكەن تاوەكو لەو بارەوە قسەیان بۆ بكەن، بەڵام هیچ كامیان وەڵامیان نەداوەتەوە.

وەرگێران: لوقمان حاجی قادر