میری قەتەر دەستوەردانی نێودەوڵەتی بەهۆكاری ئاڵۆزكردنی دۆخی سوریا دەزانێت

جیهان

08/04/2019‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میری قەتەر شێخ تەمیم كوڕی حەمەد ئالسانی، دەستوەردانی نێودەوڵەتی بە هۆكارێكی سەرەكی ئالۆتربوونی كێشەكانی سوریا و یەمەن و لیبیا دایە قەڵەم، هۆشداری لێكەوتەكانی هەندێ رێكاری تریشی دا لە نمونەی ئەوەی قودس و جۆلان بخرێنە سەر ئیسرائیل.

میری قەتەر لە وتارێكیدا، لە میانی كردنەوەی كۆمەڵەی گشتی 140 ، بۆ یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دەوحە وتی : كێشەی زۆر گەرم لە ناوچەكەماندا هەیە و تەنها هۆكاری ناوخۆی نابێتە مایەی یەكلا كردنەوەی، وەك ئەوەی لە سوریا و لیبیا و یەمەن روودەدەن.

شێخ تەمیم ئەوەشی روون كردەوە، لەگەڵ ئەوەی من رژێمەكان و هێزە ناوخۆییەكان بە بەرپرسی بنەڕەتی نازانم لە هەڵگیرساندیدا، بەلام دەستوەردانی نێو دەوڵەتی یاخود هەرێمایەتی بە رووپۆشێكی نێودەوڵەتی كێشەی قۆناغەكەی زیاتر كرد. ئەگەر بهاتایەو ولاتە هەرێمایەتی و زلهێزەكان بە بەرپرسیاریەتیەوە هەڵس و كەوتیان بكردایە پاڵنەر بونایە روەو گۆڕانكاریەكی ئاشتیانە و چارەسەری سیاسیانە، ئەوا ئازارو كێشەی زۆر لە كۆڵی ئەو گەلانە دەبونەوە.

میری قەتەر لە بەردەوامی قسەكانیدا وتی : هەموومان دەزانین دادپەروەری بەبێ سەروەری یاسا نابێت، بەلام بەداخەوە زۆرن ئەوانەی بڕوایان بە سەروەری یاسا هەیە بەبێ دادپەوەری. ئەمە گرنگترین سەرچاوەكانی ئەو سیاسەتانەیە كە وا دەكات یاسا لە خزمەتی رژێمی حوكمدا بێت یان لە بەرژەوەندی گروپێكی دیاری كراوی نێو كۆمەڵگە، و سەرچاوەی هەست كردنە بە ستەم، پاشان بۆ دڵە ڕاوكێ و ناسەقامگیری.

شێخ تەمیم هۆشداری ئەوەشی دا: لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهان مەترسی پاشەكشەی رۆڵی یاسای نێودەوڵەتی لە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتان و بە ئاراستەی زاڵكردنی سەروەری هێز بەسەریدا، پاشان وەرچەرخانی یاساو شەرعیەتی نێودەوڵەتی بۆ چەكی لاوازەكان بەتەنها، ئەوا لەبەرانبەر ڤیتۆی بەهێزەكاندا لە ئەنجومەنی ئاسایش فریایان ناكەوێ، یاخود رێگەدان بە بەهێزەكان روپۆشی نێودەوڵەتی بۆ ئەوانەی دەستدرێژی دەكەنە سەر كەسانی تر و پێشێلكارانی مافی مرۆڤ، یان ئەوانەی خاكی وڵاتێك دەخەنە سەر وڵاتێكی تر بەبەكارهێنانی هێز.

ناوبراو لەسەر ئەم دۆخە ئاماژەی بە دان پێدانانی بەهێزترین هێز لە جیهان كرد بە شێوەیەكی پراكتیكی قودس و پاشان بە فەرمیش جۆلان بدەنە ئیسرائیل.

دەوحە لە رۆژی هەینیەوە میوانداری كارەكانی كۆبونەوەی كۆمەلەی گشتی 140ی یەكێتی پەرلەمانی نێودەولەتی دەكات بە بەشداری نمایندەكانی 149 وڵات؛ كە 2271 پەرلەمانتار بەشداری تێدا دەكەن، سەرەرای ئەوەی لە كۆبونەوەكاندا 80 سەرۆك پەرلەمان و 40 ئەندام لە سەرۆكی پەرلەمانەكانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن. و ئەم چالاكیانە لە 6 تاكو 10ی نیسانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

پێش ئەم وتارەی میری قەتەر، دەوحە دەسەڵاتدارانی سوریا و بەتایبەتیش سەرۆكی ئەو وڵاتەی بە بەرپرسی سەرەكی هەڵگیرسان و ئالۆزیە بەردەوامەكانی سوریای لە ساڵی 2011 ەوە زانیوە، بەوەی رژێم لە پشت كوژرانی سەدان هەزار كەس لە هاوڵاتیاكانیەوە بوەو چەكی كیمیاوی دژیان بەكارهێناوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا