چەند وڵاتێكی تر بیر لەگۆڕینی ناوی وڵاتەكانیان دەكەنەوە

جیهان

08/04/2019‌ 2203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ساڵی ١٥٤٢ رۆژی لۆپێز دی فیلالۆبۆس دۆزەرەوەی ئیسپانی هەندێك دوورگەی لەئۆقیانووسی هێمن دۆزییەوە و ناوینان فیلیپین ، ئەویش وەك ڕێزێك بۆ ' ئینفانتی فیلیپی"، كە دواتر بوو بە فیلیپی دووەمی پادشای ئیسپانیا ، كە لە ساڵی ١٥٢٧ لەدایك بووە و لە ساڵی ١٥٩٨ كۆچی دوایی كردووە .

سەرەرای ئەوەی فیلالۆبۆس دوای چەند مانگێك لەتووشبوونی بە تای كەمەرەیی لە گرتووخانەی پرتووگالییەكان و لە دورگەی ئەمبوینا لە ئەندۆنیزیا كۆچی دوایی كرد ، بەڵام ئەو ناوەی ئەو لەو شوێنە تازەیەی نا ، بۆ ماوەی نزیكەی ٥٠٠ ساڵ وەك خۆی مایەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا رۆدریگۆ دۆتیرتی سەرۆكی فیلیپین دەیەوێت ناوی وڵاتەكەی بگۆڕێت بۆ " كۆماری ماهارلیكا".

هەرچەندە كاتی خۆی دیكتاتۆر فردیناند ماركۆس كە لەساڵی ١٩٨٩ كۆچی دوایی كرد ئەو بیرۆكەیەی خستەڕوو ، وە بەشێوەی پرۆژە یاسایەك خستییە بەردەم پەرلەمان تا ناوی وڵاتەكە بگۆڕێت ، بەڵام ئەو بیرۆكەیە لەگەڵ رۆیشتنی ئەو باسی نەما .

لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستدا گۆڕینی ناوی وڵاتان زۆر باو بوو ، بەجۆرێك ئەو وڵاتانەی پێشتر  داگیركراوی وڵاتانی تر بوون بۆ جەختكردنەوە لە سەربەخۆییان ناوی تازەیان لە وڵاتەكانیان دەنا ، وەك گۆڕینی سیلان بۆ سیریلانكا ، ڕۆدیسیا بۆ زیمبابوەی ، وە دوورگە هیندییەكانی رۆژهەڵاتی هۆڵەندی كرا بە ئیندۆنیزیا ، هیندۆراسی بەریتانی كرا بە بلیز .

لەرۆژگاری ئەمرۆشدا نموونەی لەو جۆرە هەیە وەك گۆڕینی ناوی " سوازیلاند" كە دەوڵەتێكی بچووكە و دەكەویتە باشووری كیشوەری ئەفریقیا بۆ "ئی سواتینی".

هەروەك مەقدۆنیا كە پیشتر بەشێك بوو لە یۆگوسلاڤیا ئێستا ناوەكەی گۆڕدراوە بۆ مەقدۆنیای باكوور ، كە لەسەر هەڵبژاردنی ئەو ناوە لەگەڵ یۆنان ناكۆكییان هەبوو چونكە یۆنانیش ناوچەیەكی هەیە بەناوی مەقدۆنیای باكوور .

چەند وڵاتێكی تریش بیر لە گۆڕینی ناوی وڵاتەكەیان دەكەنەوە ، لە كازاخستان مشتومڕێك هەیە لەسەر لێكردنەوەی پاشگری 'ستان" لەكۆتایی ناوی وڵاتەكە ، بۆیە پێشنیازی ئەوە كراوە ناوەكەی بگۆڕێت بۆ 'كازاخ ئیلی ' یان زەوی كازاخستانییەكان" .

لەلایەكی ترەوە لە نیوزلەندا دەستپێسخەرییەك هەیە بۆگۆڕینی ناوی  وڵاتەكە بۆ " ئۆتێروا یان زەوی هەورییە سپییەكان " ئەوەش ناوی رەسەنی وڵاتەكەی بە زمانی ماورییەكان .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی