چین ڤیتۆی بۆ بڕیارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان لەدژی ستالین بەكارهێنا

جیهان

24/04/2019‌ 5636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چین رێگری لەپرۆژە بڕیاری ئیدانەكردنی رێكارەكانی سەركردەی سۆڤییەتی پێشوو ستالین كرد.

هەریەك لە نوێنەرانی ئەمەریكا، ئەڵمانیا، كەنەدا و هەندێك وڵاتانی تری ئەوروپای رۆژهەڵات، پرۆژە بڕیاریكیان پێشكەش كرد بۆ ئیدانەكردنی ئەوەی ناویان ناوە رێكارە سەركوتكارەكانی ستالین بۆ كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە تێیدا داوا دەكەن پێویستە ئەو وڵاتانەی بەدەست چالاكییەكانی ستالینەوە ناڵاندویانە و ئەوانەشی سەركوتكراون ئیدانەی بكەن، دیارە ئەم پرۆژە بڕیارە پەسەند نەكرا، چونكە چین مافی ڤیتۆی لە دژی بەكارهێنا.

نوێنەری چین –چانگ یۆنگ- وتی : بڕیارە درۆكانی لە نمونەی ئەمە بە هیچ شێوەیەك پەسەند ناكرێت مادام چین لەسەر كورسی یەكێك لە ئەندامە هەمیشەیەكانی ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتوە. بە گوێرەی قسەی ناوبراو، ستالین خەباتی كردوە دژی دوژمنەكانی گەلی سۆڤیەت و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە.

خەباتگێڕ ستالین
رۆژنامەیەكی روسی وای دەبینێ، نوێنەری چین تەنها بەرگری لە ستالین نەكردوە، بەلكو هێرشی كردۆتەوە سەر رەخنەگرانیشی، بەوەی وتویەتی : رۆژئاوای شاراوە لە پشت پەردەی مرۆڤایەتی وەهمی دەیەوێ پاساوێكی تر بهێنێتەوەو پێلەقە لە شێرێكی مردوو بدات.

نوێنەری چین ئەوەی ئاشكرا كرد، سەركردەكانی ولاتەكەی تا ئێستا وەها تەماشای ستالین دەكەن وەك خەباتگێڕێك دژی ئیمپریالیزم و ئیستعمار لە پێناو یەكسانی وڵاتان لە رووی سیاسی و ئابوریەوە.

بە ئامۆژگاریەكانی ستالین كار دەكەن
رۆژنامەی –فی.بی.كا- باسی ئەوەی كردوە، سەركردەكانی كۆماری چینی میللی تا ئێستا كتێبەكانی ستالین وەك مەرجەعێكی سەرەكی بۆ تیۆری دروست كردنی ئیشتراكی لە چین تەماشا دەكەن، لە هەمان كاتدا بە ئامۆژگاریەكانی ناوبراو كار دەكەن، كە لە میانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ دیمیتری چیسنۆكۆف، خاوەنی گۆڤاری – الشیوعی- پێش مردنی بەوەی پێویستە پەرە بەو تیۆرە بدرێت، و دووپاتی گرنگیەكەی كردۆتەوە كە لە دیار نەمانی ئەودا نامرێت.

روسیا
دیارە روسیا بەهەمان شێوە نەچوە پاڵ ئەوانەی داوای ئیدانە كردنی كارەكانی ستالینیان كردوە و دەنگیان لەسەر پرۆژە بڕیارەكە نەداوە. گشتپرسیەكیش ئەوەی دەرخستوە 58% ی روسەكان بە شێوەیەكی پۆزەتیڤ سەیری ستالین دەكەن، واتە ژمارەی پشتیوانانی ستالین لە روسیا بەرز بۆتەوە لەگەل كۆتایی هەشتاكانی سەدەی رابردوو، بە جیاوازی تەمەنەكانەوە.

هەمان گشتپرسی دەری خستوە 64% ی روسەكان وای دەبینن ستالین لە بەرژەوەندی كۆمەلگە بە گشتی و یان بەرژەوەندی زۆرینە كاری كردوە، لە هەمان كاتدا لە ئێستادا 65% ی روسەكان سەرۆكی ئێستای ولاتەكەیان ڤلادێمیر پۆتین بەوە دەزانن كە لە بەرژەوەندی گشتی یان زۆرینەی دانیشتوانی روسیادا كار دەكات.

یەكەم شت ئەوە بۆ ستالین ئەژمار دەكرێت، سەركردایەتی گەلی روسیا و گەلانی تری یەكیتی سۆڤیەت كردوە لەسەر كەوتن بەسەر ئەلمانیای نازی لە جەنگی جیهانی دووەمدا، پاشان سەركردیەتی هەوڵەكانی كردوە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەكەی بەسەركەوتوویی، و سەركەوتوە لە گەشانەوەی ئابوری و خستنە سەر سكەی پیشەسازی.

دیمیتری كیسیلوف، بەرێوەبەری ئاژانسی راگەیاندنی – روسیا سیگۆدنیا- وتی : وای دەبینێ ئێستا كاتی ئەوە هاتوە روسیا چاو لە چین بكات بە یادكردنەوەی سەركردەی كۆچكردووی چین ماو تسی تۆنگ، بەوەی ئەوانەی بە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ سەیریان كردوە لە نێوان 70 و 30 % بوە . 

لەهەمان كاتدا ئەو گشتپرسیەی ئاژانسی راگەیاندنی – روسیا سیگۆدنیا- كردویەتی، دەری خستوە زۆربەی ئەوانە پالپشتی جێگیر كردنی پشتیوانانی ستالین دەكەن لە 80%..

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا