هۆكاری نهێنی پشت چوونی كیم جۆنگ ئۆن بۆ روسیا

جیهان

27/04/2019‌ 2203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەم ناونیشانەدا یلینا یگوروفا، لە گۆڤاری "موسكوفسكی كومسومولیتس" وتارێكی نووسیوە دەربارەی پێویست بوونی سەرۆكی كوریای باكوور بەرۆڵی نێوەندگیری روسیا لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمەریكا دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی.

لە وتارەكەدا هاتووە، كرملین لە ساڵی 2015 هەوڵ دەدات كیم جونگ ئون بهینێ بۆ روسیا و لە كۆتاییدا سەركەوتوو بوو، شەمەندەفەری قەڵغانداری رابەری كۆریا گەیشتە فلادیفوستوك و گفتوگۆكانی لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتیندا ئەنجامدا، دیارە بە سروشتی حاڵ ئەم كات و شوێنە بە رێكەوت نەبووە.

دوای كۆبوونەوە بێ بەرهەمەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لە هانوی، كیم پێویستی بەنێوەندگیرێك بوو بۆ ئەوەی دووبارە پرۆسەی دانوستان بە شێوەیەكی بنیادنەر دەست پێبكاتەوە. 

ئەم بابەتەش بە دەستی مۆسكۆ بوو، بە گوێرەی قسەی شارەزایان، كێشەی كوریا، یەكێكە لە كێشە كەمەكانی تاكو ئێستا هاوكاری هەیە لە نێوان روسیا و ئەمەریكا، و تێیادا ئەمەریكیەكان گوێ لە بۆچونی روسیا دەگرن.

تاكو ئێستا، لە مۆسكۆ نایەنەوێ دان بەوەدا بنێن كیم وەلامی داوەی پۆتینی نەداتەوە تا ئەو كاتەی سەختیەكانی لەگەڵ واشنتۆن بۆ دەركەوت، هەروەك دەڵێن هەستی بە گەرمی ژێر خۆی كرد.

بە گوێرەی زۆربەی شارەزایان، مۆسكۆ نایەوێ كیم بەسەر ترامپدا دابخات، لەلایەكی ترەوە پێشنیار دەخاتە بەردەم رابەری كوریی بە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆكانی شەش قۆڵی، كە تیایدا روسیاو كوریای باشوورو چین و ژاپۆن، لەگەل ئەمەریكا و كوریای باكور تیایدا بەشدارن.

ئەم داڕشتنە لە ساڵی 2003 ەوە پەیدابوو، بەڵم بەدەستپێشخەری پیۆنگ یانگ دوای پێنج ساڵ بێ دەنگی لێ كرا، ئەگەری ئەوە هەیە كیم بەم پێشنیارە رازی بێت، چونكە مانەوەی ترامپ لە دەسەڵاتدا بۆ خولی دووەم روون نیە، بۆیە باش نیە دانوستان لەگەڵ قازی لارو لەوێر بكرێت: ئەوەش دەركەوتوە پەیوەندی نێوان ئەمەریكاو كوریای باكور، سەرۆكە نوێیەكان بە بەڵێنی ئەوانەی پێش خۆیانەوە پایەند نین.

سەرەرای ئەوەش، سێ لە شەش ئەندامەكە (روسیا، چین، كوریای باشور) دەیانەوێ سیستەمی سزاكان سووك بكرێن، چونگە پیۆنگ یانگ بۆ ماوەی دوو ساڵە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام نەداوە.

لەم بارەیەوە، مامۆستا لە پەیمانگەی مۆسكۆی حكومی بۆ پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان، و شارەزا لە كاروباری كوریای باكور گیۆرگی تولورایا، باسی ئەوەی كردوە، هاوكاری بنیادنەر دەربارەی كێشەی كوریا لە نێوان مۆكسۆو واشنتۆن تا ئێستاش ماوە، بەوەی نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوە ستیڤن بیگان بە رێك و پێكی سەردانی روسیا دەكات، لە هەمان كاتدا ئەمەریكیەكان گوێ لە بۆچونەكانمان دەگرن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە