گرنگترین تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی نوێی "Xperia 10 Plus"

جیهان

28/04/2019‌ 1107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سۆنی لە پێشانگای "MWC 2019" مۆبایلی "Xperia 10 Plus"  بە چەند تایبەتمەندییەك خستەڕوو ، كە وایلێدەكات ببێت بە یەكیك لە باشترین مۆبایلەكان لە بازاڕ .

لە دیارترین تایبەتمەندییە هونەری و تەكنیكییەكانی ئەو مۆبایلە بریتییە لە :

كامێرا سەرەكییەكەی بە كوالێتی (١٢+٨) مێگاپێكسڵ ، توانایەكی نزیككردنەوەی نایابی هەیە ، دەتوانێت لە ڕەوشی ڕووناكی كەمیشدا وێنەی زۆر كوالێتی بەرز بگرێت .

كامێرای پێشەوەی  بە كوالێتی ٨ مێگاپێكسڵ .
 شاشەكەی ب٦،٥ بۆسەیە ، كوالێتی خستنەرووی (٢٥٢٠/١٠٨٠ ) پێكسڵ .

پرۆسێسەرەكەی "Qualcomm Snapdragon 636" كۆری هەشتە.

ڕامەكەی 4 گێگبایت.

میمۆری ناوەكی 64 گێگاابایت، زیاتریش دەكرێت .

دوو سیمكارت دەگرێت .

بەپەنجەمۆر كار دەكات .

سیستەمەكانی "GPS و"GLONASS" بۆ دیاریكردنی شوێن تێدایە .

بۆدییەكەی دژە ئاو و خۆڵە 

توانای پاترییەكەی ٣٠٠٠ مێگائەمپیرە
جێگای میمۆری دەرەكی هەیە "micro SD".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە