بەڤیدیۆ: دوای ماچێك چارلس وانەیەكی باش بەپێشكەشكارێكی فەرەنسی دەدات

هەمەڕەنگ

29/04/2019‌ 3778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەمیانی میواندارێتی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ، ئەكتەری سینەمایی ئەمەریكی چارلس سیرۆن وانەیەكی باشی پێشكەشكارێكی تەلەفزیۆنی فەرەنسی دادە.

چارلس سیرۆن ، لەكاتی میواندارێتیكردنی بۆبەرنامەی فەرەنسی ناسراو  بە  "It's only TV"، تووشی سەرسووڕمان بوو كاتێك بینی  پێشكەشكاری بەرنامەكە سیریل نوونا بێ هیچ پێشەكییەك روومەتی وەرگێرەكە ماچ دەكات . 

سیرۆن دەستبەجێ رووبەرووی ئەو هەڵسوكەوتەی پێشكەشكارەكە بووەو پێیوت : ئەوە زۆر سەیرە .. "پێویستە لەجاری داهاتوو مۆڵەت وەربگری".

لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان ستایشێكی زۆری ئەو هەڵوێستەی چارلس سیرۆنی ئەستێرەی هۆڵیود و  خاوەن خەڵاتی ئۆسكار كرا بەوەی پشتیوانی وەرگێرەكەی كردووە .

یەكێك لە بەكارهینەرانی تویتەر نووسیویەتی " زۆر سوپاس سیرین ، لەبەر ئەوەی تۆ سیریلت فێر كرد چۆن هەڵسوكەوت بكات"

یەكێكی تر نووسیویەتی "سوپاس بۆتۆ سیرین ، من هاوراتم كە تەنانەت ماچیش ڕەزامەندی دەوێت ".

چارلس سیرۆن یەكێكە لەو كەسانەی پشتیوانی بابەتە كۆمەڵایەتییەكان دەكات ، ئەوە جگە لەوەی ئەندامی جوڵانەوەی "می تو" وە، كە دژ بە تەنگپێهەڵچنینی سێكسییە و پشتیوانی ئەو ژنانەشە كە بونەتە قوربانی توندوتیژی خیزانی.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی