شارپرێس:
ئەكیهیتۆ ئیمپراتۆری ژاپۆن رایگەیاند، بۆ بەرژەوەندی كوڕەكەی نارۆهیتۆ وازی لەعەرشی ئیمپراتۆری هێناوە ، بەوەش كۆاتیی بە ٣٠ ساڵەی دەسەڵاتدارییەتەییەكەی هێنا وەك ئیمپراتۆر ، كە لەو ماوەیدا هەوڵیداوە بیرەوەرییە تاڵەكانی كانی جەنگی دووەمی جیهانی سووك بكات و خێزانی ئیمپراتۆریش لەخەڵك نزیك بكاتەوە.
كەناڵی سكای نیوز لە هەواڵێكدا باسی لەوە كردووە، كە ئیمپراتۆر لەڕێورەسمێكدا لە جێگایەكی پیرۆز لەناو گۆڕەپانەكانی كۆشكی ئیمپراتۆری ڕێكدەخرێت ، دەستبەرداری عەرشەكەی دەبێت ، تێیدا ژنە خواوەندی رۆژ بەرز ڕادەگیرێت ، كە ئەفسانەكان دەڵێن: بنەماڵەی ئیمپراتۆری ڕەچەڵەكیان لەوەوە هاتووەتە خوار ، ئەوەش یەكەم دەستبەرداری عەرشی ئیمپراتۆرییە لەماوەی ٢٠٠ ساڵی رابردوودا.
كەناڵەكە باسی لەوەش كردووە، كە شازادەی جێنشین تەمەنی ٥٩ ساڵە لەهەمان رۆژ و لە ڕێورەسمێكی جیاوازدا دەبێت بە ئیمپراتۆر .
ئیمپراتۆر ئەكیهیتۆ تەمەن (٨٥ ساڵ) یەكەم ئیمپراتۆرە لەژێر سایەی دەستوورێكی دوای جەنگی دووەمی جیهانیدا عەرشی یابانی وەرگرتووە ، كە لەدەستووردا ئیمپراتۆر وەكو رەمزی گەل ناسێنراوە ، بێ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێكی سیاسی هەبێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی