ڤیدیۆ.. دیزاینێكی داهێنەرانەی گێڕێكی درووستكراو لە كارتۆن

جیهان

01/05/2019‌ 721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گێڕی ئۆتۆمبیل بە یەكێك لە پێكهاتە ئاڵۆزەكان دادەنرێت ، كە چەندین شەفت لەیەك كاتدا بەیەكەوە كار دەكەن،  تا ئەوكاتەی ئۆتۆمبیلەكە توانای رۆیشتنی دەبێت .

پێگەی گۆڤاری بۆیلەر میكانیكزی ئەمەریكی پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا دەڵێت: ئەوە گێڕێكی دەستییە و لە كارتۆن درووست كراوە ، چی تێدایە و چۆن ئەو كۆمەڵە شەفتە بەیەكەوە كار دەكات پیشان دەدات .

شەفتی گیڕ بە وردییەكی زۆر كار دەكات ، ڤیدیۆكە ئەوە پیشان دەدات كە چۆن ئەو گێڕە بەهۆی بزوێنەرەكەوە كار دەكات ، وە چۆن لەكاتی لیخوڕیندا گێر بۆ گۆڕینی خێرایی ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنرێت .

هەروەك ڤیدیۆكە هەنگاوەكانی درووستكردنی گێڕێكی درووستكراو لە كارتۆن روون دەكاتەوە ، ئەوەش پیشان دەدات كە چۆن دەكرێت ئەو شتانە بۆ دیزاینێكی داهێنەرانە بگۆڕدرێن لەسەر ئەو شێوازەی كە خۆی بە شێوە راستییەكەی لەناو ئۆتۆمبێلدا كاری پێدەكات .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی