شاجوانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2019 رەش پێستە (+ڤیدیۆ)

هەمەڕەنگ

04/05/2019‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
چیزلی كریست، كە خوێندكاری زانكۆی كارولینای باشووری ئەمریكا بووە، نازناوی شاجوانی ئەمریكای بۆ ساڵی 2019 بردەوە.

چیزلی كریست، كە بەهۆی رەشی پێستی بە "كچە رەشەكە" ناسێنراوە، لەنێوان 51 كچی ئەمریكی وەك شاجوان هەڵبژێرا.

ئەو كچە تەمەنی 27 ساڵەو خاوەنی جوانی‌و جەستەیەكی جوانە، لەدوای ئەویش ئالیخاندرا رودریگز لەویلایەتی نیو مێكسیكۆ دیاریكراوە وەك هاوەڵی شاجوان‌و پلەی سێیەمیش بۆ تریانا براون لەویلایەتی ئۆكلاهۆما بووە.

ئەنجامی كێبركێكە بۆ هەندێك ناوەند چاوەڕوانكراو نەبووە، بەهۆی ئەوەی كریست هەڵبژێراوە، كە یەكەم جارە كچە رەش پێستێك هەڵدەبژێرێت.

هـ ـ ح