شارپرێس:
ڕێڕەوی پیادەڕەو... ئەو هێڵە سپیانەی سەر ڕێگا قیرەكان درووستكراون تا رێگری بكەن لەوەی پیادرەوەكان تووشی ڕوودای هاتوچۆ ببن ، بەڵام بەشێكی زۆر لەشۆفێران ئەو هێڵانە پشتگوێ دەخەن و لێیان ناوەستن و تەنانەت خێراییەكەشیان كەم ناكەنەوە.
بۆیە گەلێك لەشارەكانی جیهان هەر لە وڵاتە یەكگرتووەكانەوە بۆ هیندستان و چین و نیوزلەندا و داواجاریش بەریتانیا ، دەستیان كردووە بە بەكارهێنانی (فێڵی چاو) تا شۆفێران ناچار بكەن ڕێز لەو ڕێڕەوانەی پیادەڕەوەكان بگرن.
فێڵەكە خۆی دەبینێتەوە لەوەی وا لەو هێڵە سپیانە بكرێت وەك شكڵ و شێوەی سێ ڕەهەندی دەربكەون ، ئەوەیش بە كێشانی هەندێك شێوە سێبەر بەدەوری هیڵە سپییەكان ، تا هەستێكی وا لای بینەر درووست بكات، كە ئەو هێڵانە بەرزی و قوڵییان هەیە و ناچار خێراییەكەی كەم بكاتەوە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی