هەواڵگری قەتەر دزە بەپلانی هێرشی كتوپڕی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەكات

sharpress.net

9967 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/05/2019‌

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی دیبلۆماسی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی باس لەوە دەكات، كە دەزگای هەواڵگری قەتەر دزەی بە پلانی هێرشێكی كتوپڕی ئەمریكا بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەكانی ئێران كردووە.

ئەو سەرچاوەیە دیبلۆماسییەی كەنداو دەڵێت: هەواڵگری قەتەر هەر بەوەندە نەوەستاوە، كە وردەكاری پلانی هێرشكردنەكە بۆ سەر ئێران ئاشكرا بكات ، كە بەپێی ئەو پلانە بۆ ماوەی ٧٢ سەعات سەرجەم تواناكانی ئێران لەبواری هێرشبردن ئیفلیج دەكران، بەڵكو  ئەو وڵاتە گرنگترین پێگە و بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكای لە چوار وڵاتی كەنداوی عەرەبی داوەتە سوپای پاسدارانی ئێران .

هەر بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە ، ئەو دزەپێكردنەی هەواڵگری قەتەر  بۆ ئەو پلانەی واشنتۆن ، وایكردووە رەگەزی كتوپڕی لەهێرشەكەدا نەمێنێت ، بۆیە واشنتۆن ناچار بووە هێزی تر بێنێتە كەنداو و كاتی هێرشەكە دوابخات.

رۆژی هەینیش وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، وەك وەڵامێك بۆ هەڕەشە گریمانەییەكانی ئێران ، كەشتی شەڕكەری "یو ئیس ئێس ئەرلینگتۆن" كە هێزی مارێنز و گالیسكەی ئاوی-وشكانی و كەلوپەلی سەربازی و فرۆكەی جەنگی‌و سیستەمی بەرگری پاتریۆتی لەخۆگرتووە بەڕێگاوەیە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست ، ئەوە سەرباری ئەوەی پیشتر واشنتۆن كەشتی فۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن و فرۆكەی مووشەكهاوێژی جۆری بی-٥٢  ی بۆ ئاوەكانی كەنداوی فارسی ناردبوو ، ئەوەش لەكاتێكدابوو كە واشنتۆن باسی لەوە كردبوو كە زانیاری هەواڵگرییەكان باس لە بوونی هەڕەشە لەلایەن ئیرانەوە بۆسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لەناوچەكە دەكەن .

هەروەها فەرماندەی ناوەندی ئەمەریكا "سنتكۆم"، كە سەرپەرشە بەسەر هێزە ئەمەریكییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفغانستان لە پێگەی تویتەر ڕایگەیاندووە،  مووشەكهاوێژەكانمان گەیشتوونەتە ناوچەكە ، بێئەوەی شوێنی نیشتنەوەیان دیاری بكات ، هەروەك جۆن بۆڵتۆنی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا باسی لەوە كردبوو كە ئامانج لە بڵاوپێكردنی ئەو هێزانە ئاراستەكردنی هۆشدارییە بە ئێران لەهەر هێرشێك بۆسەر وڵاتە یەكگرتووەكان یان هاوپەیمانەكانی لەناوچەكە .

لای خۆیەوە پنتاگۆن باسی لەوە كردووە، كە ناردنی ئەو هێزانە وەك وەڵامێكە بۆ بوونی ئاماژەگەلێك كە باس لەوە دەكەن كە ئێران ئاستی ئامادەكارییەكانی بەرزكردۆتەوە بۆ كردنە ئامانجی هێزە ئەمەریكییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لەناوچەكە ، گوتووشیەتی كە لەنزیكەوە چاودێری جموجۆڵەكان ی رژێمی ئێران و سوپاكەی و دارودەستەكەی دەكەین .

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە رۆژنامەنووسانی گوت " ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە كە ئێرانییەكان پەیوەندیم پێوە بكەن ، نامانەوێت ئەوان ببنە خاوەن چەكی ناوەكی ...ئەوە هەموو شتیكەو داوای زیاتر ناكەین ، بەڵام هەمان رۆژ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتی هەر هێرشێك لەلایەن ئیران یان دارودەستەكانی ئیران بە وەڵامێكی " خێر و یەكلاكەرەوە" پەرپەرج دەدرێتەوە.

لەمانگی ئایاری ساڵی رابردوو دۆناڵد ترامپ رایگەیاند كە وڵاتەكەی لە رێكەوتننامەی ناوەكی لەگەڵ ئێران پاشەكشەی كردووە ، دواتر دەستی كرد بە سەپاندنەوەی بەشێك لە گەمارۆكان بەسەر ئەو وڵاتەدا ، لەبەرانبەریشدا حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند ئەگەر بێت  و ئەو وڵاتانەی تر كە واژۆیان لەسەر رێكەوتننامە ناوەكییەكە كردووە لەناویاندا وڵاتانی ئەوروپی ، ئەگەر بێت و لەماوەی شەست رۆژدا كار نەكەن بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گەمارۆكانی واشنتۆن بۆسەر تاران ،ئەوا  ئێران وەك وەڵامێك بەشێك لە پابەندێتییەكانی خۆی بەرانبەر بە ریكەوتننامەی ناوەكی كەمدەكاتەوە،، ئەوەش هەر زوو لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بەتوندی رەتكرایەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved