شارپرێس:
گۆڤارێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا نوسیویهتی، وادیارە سەرۆکی ئەمریکا لەئەنجامدا داوای دەرکردنی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی ئهمریكا دهكات كه دژی ئێرانه و به "شەڕخواز" لە ئیدارەکەیدا دهناسرێت.
گۆڤار نەشناڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتە هەواڵێکیدا بەپشتبەست بەسەرچاوەکانی خۆی ڕایگهیاندووه، دوناڵد ترەمپ، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا دەیەوێت جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئهمریكا لە ئیدارەکەی دەربکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانیش هەڵوێستە شەڕخوازانەکانی جۆن بۆڵتن بۆ بەرپاکردنی جەنگێک لەدژی وڵاتان و لەم کۆتایانەشدا کۆبوونەوەی نهێنی هەواڵگریی بۆ ناردن و زیادکردنی 120 هەزار هێزی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخات کە ئەم ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی، دەیەوێت ئەمریکا پەلکێشی شەڕێکی گەورە لەگەڵ وڵاتاندا بکات.
له راپۆرتهكهدا هاتووه، بیرکردنەوە لە بڕیارێکی لهوشێوهیه لەلایەن ترەمپەوە کە بۆڵتن لە پۆستەکەی لابدات، وادەکات بەپرسانی ئیدارەی ئەمریکا کە دژی جەنگی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانن، هەناسەیەکی ئاسوودانە هەڵکێشن.
گۆڤارەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە هەوڵەکانی بوڵتن بۆ توندتربوونی گرژییەکان، یەکێک لەو هۆکارانەیە کە وایکردووە ترەمپ بیر لەلادانی ئەو بکاتەوە.
هەڵوێستەکانی بۆڵتن سەبارەت بە کۆریای باکوور (وڵاتێک کە ترەمپ دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵیدا بەهێزتر بکات) و ڤەنزوێلا (جێگایەک کە ئەمریکا لە کۆدەتای وڵاتەکە پشتیوانی دەکات، بەڵام نایەوێت دەستێوەدانی سەربازی تیادا ئەنجامبدات، خۆری درەوشاوەی ئەوی لەئیدارەی ترەمپ بەرەو ڕوژئاوابوون نزیک کردووەتەوە.
بەپێی هەندێک سەرچاوەی ئاگادایش، ناکۆکییەکان لە ئیدارە ترەمپدا بە بوڵتنەوە نەوەستاوەو هەڵوێستەکانی مایک پۆمپۆی وەزیری دەرەوەش ئەرێنی لێ ناڕوانن، لەگەڵیشیدا پۆمپیۆ لەجەنگ کردن لەگەڵ ئێراندا تاڕادەیەکی زۆر لەئێستادا دژە هەڵوێست دەردەکەوێت.
لەدوا لێدوانەکانی ترەمپیش لەبارەی جۆن بوڵتن-ەوە ئەوەی بەئاشکرا وتووە، هەمیشە هەڵوێست وکاردانەوەکانی جۆن بۆڵتنی لە دۆخە جۆراوجۆرەکاندا هێور کردووەتەوە و لەگەڵیشیدا ڕایگەیاندووە، لەئیدارەی بەڕێوبەری وڵاتەکەیدا ڕاوێژکارانێکی ئاشتیخوازیش بەرچاو دەکەون.
پشتیوانانی ترەمپ لە ناوخۆی حکومەتەکەیدا ڕایدەگەیەنن، کە بوون و مانەوەی جۆن بۆڵتن لە ئیدارەی ترەمپدا چانسی سەرکەوتنی ترەمپ لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی ئەمریکا زیان پێدەگەیەنێت و بەشێکی بەرچاوی دەنگەکانی بەهۆی هەڵوێست و بڕیارەکانی ئەو لەدەستدەدات.
وهرگێڕانی: یاسین نادر